1

بابه‌ت: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...
وه‌رگیراوه‌ له‌په‌یچی؛My Club Erbil


ئه‌وڕۆ له‌خولی بژارده‌ی عیراق كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌شاری دهۆك یانه‌ی ئه‌و شاره‌ میوانداری یانه‌ی هه‌ولێری كرد...
سه‌ره‌تا یاریزانانی یانه‌ی دهۆك باشتر ده‌بیندران و چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر به‌لام به‌لێهاتویی سه‌رهه‌نگ و یاریزانانی هێلی به‌رگری هه‌موو هێرشه‌كان پوچه‌ڵ كرانه‌وه‌ ناوه‌ ناوه‌ش یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر هێرشی مه‌ترسیداریان ده‌برده‌ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا ئه‌و گێمه‌ به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات ...

گێمی دووه‌م یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر باشتر ده‌بیندران تا له‌ڕێگه‌ی یاریزانان ئیڤان و ئه‌مجه‌د دوو گۆڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك تۆماركران له‌گه‌ڵ به‌فییڕۆدانی ده‌یان هه‌لی ئاسان،
دوای ئه‌و دوو گۆڵه‌ گرژیه‌كی زۆر به‌ روخساری هانده‌رانی یانه‌ی دهۆك دیاربوو ،
به‌چه‌ند خوله‌كێك پێش كۆتایی یارییه‌كه‌ چه‌ند هانده‌رێك خۆیان گه‌یانده‌ ناو لاكێشه‌ی سه‌وزی یاریگاو هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌رهه‌نگی گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێرو ئازاریان پێگه‌یاند دواتر له‌لایان پۆلیسی یاریگا ده‌ستگیركران و دورخرانه‌وه‌،
له‌دوا چركه‌كانی كاتی زیادكراوی یارییه‌كه‌ش یاریزانی یانه‌ی دهۆك جاسم محمد سلمان تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی دهۆكی تۆماركرد
یاریش كۆتایی پێهات به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ ....پیرۆزه ...

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

دةتس خؤش كؤسرةتى برام
بيرؤزة لة هاندةرانى يانةى هةولير و دةستةى كاركيرى يانة

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

3

وه‌ڵام: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

سوپاس بۆ خوا هه‌م سه‌لامه‌تم و هه‌میش ئه‌نجامه‌كه‌ به‌دڵم بوو.

4

وه‌ڵام: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

پیرۆزه‌ له‌ نادی هه‌ولێر هیوادارم به‌م چه‌ند یاریه‌ ته‌ئجیله‌ی که‌ ماویانه‌ بچنه‌وه‌ یه‌که‌می ده‌وری ، وه‌ سوپاس بۆ خواش که‌ کاپتن سه‌رهه‌نگ سه‌لامه‌ت بوو  ته‌ندروستی یاریزانه‌کان له‌ پێش نه‌تیجه‌وه‌یه‌

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

5

وه‌ڵام: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

سلاو
به‌خوا به‌دڵم بوو له‌ يانه‌ی دهۆکمان بکرده‌وه‌
کاپتن تۆ سه‌لامه‌تی..؟
به‌داخه‌وه‌  بۆ هانده‌رانی دهۆك

ده‌ست خۆش بێت.

6

وه‌ڵام: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

S.M.N.21 نووسی:

سوپاس بۆ خوا هه‌م سه‌لامه‌تم و هه‌میش ئه‌نجامه‌كه‌ به‌دڵم بوو.

زۆر سوپاس لۆ خوا سوپاس لۆتوش کاپتن که‌چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیدارت گه‌رانده‌وه‌  کاتێک که‌سه‌که‌ هاته‌ ناو ملعب وتم خوانه‌که‌ چه‌قویی نه‌وه‌شاندبێ دواتر دیتم هه‌ڵستایه‌وه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

ڕابه‌ر سلێمانی نووسی:

پیرۆزه‌ له‌ نادی هه‌ولێر هیوادارم به‌م چه‌ند یاریه‌ ته‌ئجیله‌ی که‌ ماویانه‌ بچنه‌وه‌ یه‌که‌می ده‌وری ، وه‌ سوپاس بۆ خواش که‌ کاپتن سه‌رهه‌نگ سه‌لامه‌ت بوو  ته‌ندروستی یاریزانه‌کان له‌ پێش نه‌تیجه‌وه‌یه‌

له‌گه‌ڵ سلێمانیش زۆر راسته‌ برام

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

8

وه‌ڵام: هه‌ولێر له‌دهۆكی برده‌وه...

Rausht Hawlery نووسی:

سلاو
به‌خوا به‌دڵم بوو له‌ يانه‌ی دهۆکمان بکرده‌وه‌
کاپتن تۆ سه‌لامه‌تی..؟
به‌داخه‌وه‌  بۆ هانده‌رانی دهۆك

ده‌ست خۆش بێت.

زۆریش به‌داخه‌وه‌.. سوپاس

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]