بابه‌ت: < فریشته‌كان >
< فریشته‌كان >
باوك وتی: خودا نانی ڕۆژانه‌ی ئێمه ده‌دات.
به‌رده‌وام بوو: هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی فریشته‌كانییه‌وه.
مناڵه‌كان پرسیان: چۆن؟ خۆ ده‌رگای ماڵه‌كه‌مان هه‌میشه داخراوه!
باوك پێكه‌نی و له‌كاتێكدا سه‌یری دووكه‌ڵكێشی سۆپاكه‌ی ده‌كرد
وتی: ئه‌وان له‌هه‌ر كوێیه‌كه‌وه بیانه‌وێ ده‌توانن بێنه ژووره‌وه.
ڕۆژی دوایی، مناڵه‌كانی كابرا، دووكه‌ڵكێشه‌كه‌یان خاوێنكرده‌وه
تا ڕه‌شییه‌كه‌ی پۆشاكی فریشته‌كان پیس نه‌كات.
ڕه‌سوڵ یۆنان.
له‌فارسییه‌وه: جه‌بار سابیر.
وێنه: وه‌رگیراو له واژووی سامان كه‌ركوكی.