1

بابه‌ت: هه‌رگیز نائومێد مه‌به‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار وابووایه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌>>

هه‌رگیز نائومێد مه‌به‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار وابووایه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ نه‌كرایه‌ته‌وه‌ له‌جێگای ئه‌و دیوار داده‌نرا

كورته‌باسێك له‌و په‌نده‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر خۆم هات

ئه‌مه‌ وته‌یه له‌یه‌كێك له‌مه‌كۆ بوو یان یانه‌یه‌ك بوو له‌ ئینته‌رنێت خوێنده‌وه‌
ڕۆژێكیان ئه‌م وته‌یه‌م بۆ كوریكی هاوریم باسكرد و پێم وت هه‌رگیز له‌ هیچ شتێك نائومێد مه‌به‌
پاشان ئه‌و وته‌یه‌م بۆ لێكدایه‌وه‌ و جوان بۆم ڕوونكرده‌وه‌
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا خۆم ئه‌وه‌م به‌سه‌رهات له‌په‌یمانگا كه‌ گه‌رامه‌وه‌ بۆ به‌شی ناوخۆیی
بڕیارمدا دوای نوێژی نیوه‌رۆ بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌
هه‌ر له‌و كاته‌دا بیرم كه‌وته‌وه‌ ئه‌بێت جلوبه‌رگه‌كانم ببه‌مه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌
به‌ڵام كه‌ بیرم لێكرده‌وه‌ سه‌یرده‌كه‌م ئه‌و كلیله‌م پێ نییه‌
كه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ بكاته‌وه‌ و هه‌موو جله‌كانیشم له‌وێیه‌ بۆیه‌ ئه‌و وته‌یه‌م بیركه‌وته‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ بۆ ئه‌و كوره‌ی هاوریمم باسكرد
هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی مۆبایلی كه‌سیشیانم پێ نه‌بوو
ناچاربووم چوومه‌ ژوریكی تر له‌ به‌شی ناوخۆییه‌كه‌مان له‌وی نویژم كرد و هه‌میشه‌ به‌ هاوریكانم ده‌وت كه‌ له‌و ژووره‌ن ده‌م وت هه‌رگیز نائومێد مه‌بن ئه‌وا ئیستا خۆیشم كه‌ ئه‌وه‌م به‌سه‌ر هات
به‌ڵام ئیستاش نائومێد نابم هه‌تا سه‌عات 1 چاوه‌روان ده‌بم ئه‌گه‌ر هاتنه‌وه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر نا ده‌رۆم
سه‌عات بوو به‌ 1 ی پاش نیوه‌رۆ سه‌یرده‌كه‌م ئه‌و كوره‌ی هاوریم ده‌ركه‌وت
پاشان كه‌ گه‌رایه‌وه‌ یه‌كسه‌ر چووم بۆلای و پیم وت ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆم باسكردیت ئیستا به‌سه‌رم هات
وه‌ پێیشیم وت هه‌رگیز نائومێد مه‌به‌ له‌ژیانتدا

به‌ڕێزان ئه‌مه‌ به‌سه‌ر خۆم هات
بۆیه‌ باسمكرد بۆئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌هیچ شتێك نا ئومێد مه‌بن

به‌ڕاستی هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م له‌بیر ناچێته‌وه

نوسه‌ر
بیلال علی محمد
سلێمانی
20-2-2013