بابه‌ت: پرسیارێكی زۆر زۆر گرنگ كه به‌ڕاستی زۆر به‌ی خه‌ڵك بێ‌ئاگان
پرسیارێك بێزه‌حمه‌ت له نویژى جه‌ماعه‌تدا كاتێك ئیمام فاتیحه ده‌خوێنێ ته‌واوئه‌بێت دواى ئه‌وه قورئان ئه‌خوێنێ ئایا من گوێ له قورئانه‌كه بگرم یان فاتیحهكهى خۆم بخوێنم.؟
وەڵام:
سه‌باره‌ت به‌خوێندنى سوره‌تى فاتیحه له نوێژهئاشكراكان كه ئیمام بهرزپێش نوێژى ده‌كات (رِكعاتى یه‌كه‌م ودووه‌مى به‌یانى ومه‌غریب وعیشا) ئایا مأموم فاتیحه ده‌خوێنێت یاخود ته‌نها گوێ ده‌گرێت؟؟ زانایان بۆچوونیان جیاوازه زانایانى حیجاز وه‌كو شێخ بن بازو شێخ عوسه‌یمین ده‌ڵێن (ده‌بێت بیخوێنیت) چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لا صلاة لمن لم یقرأ بفاتحة الكتاب) متفق علیه.واتا ( نوێژ نی یه بۆكه‌سێك كه فاتیحه‌ى تێدا نه‌خوێنێت).
به‌لام هه‌یه له‌زانایانى تر ده‌ڵێن فاتیحه نا‌خوێنێت وته‌نها گوێ له ئیمام ده‌گرێت، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( وإذا قرئ القرأن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم تفلحون). واتا (ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا ئه‌وا گوێ بگرن وبێ ده‌نگ بن به‌ڵكو خوا رِهحمتان پێ بكات. ده‌ڵین ئه‌مه له‌ناو نوێژ‌و ده‌ره‌وه‌ى نوێژ ده‌گرێته‌وه.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (من كان له امام فقرأه الامام له قراءة).
واتا (هه‌ركه‌سێك ئیمامى هه‌بوو له نوێژدا ئه‌وا خوێندنى ئیمامه‌كه له‌جیاتى ئه‌میشه بۆئهمیشه).
كه‌واته پێویست ناكات ئه‌م فاتیحه‌یه بخوێنیت.هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (وإذا قرأ فانصتوا).واتا (ئه‌گه‌ر ئیمام قورئانى خوێند ئێوه گوێ بگرن). واتا (مه‌یخوێنن) ته‌نها گوێ بگرن كه‌ئه‌م بۆچوونه به‌ڵگه‌كان زیاترپاڵپشتى ده‌كه‌ن ، وه‌ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ده‌فه‌رموێت: نوێژ بۆكه‌سێك نییه كه فاتیحه‌ى تێدا نه‌خوێنیت ئه‌وا بۆئه‌و نوێژانهیهكه ئیمام به‌ده‌نگى نزم ده‌یخوێنێت یاخود مرۆڤ به‌ته‌نها نوێژ ده‌كات ئه‌وا فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه.به‌لام ئه‌گه‌ر ئیمام رِاوهستاو بوارى دا ئه‌وا ده‌بێت تۆ له‌و به‌ینه‌دا فاتیحه بخوێنیت..والله أعلم.
بهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979