1

بابه‌ت: بێتاقه‌ت و مه‌حزوونه‌


بێتاقه‌ت و مه‌حزوونه‌ ئه‌م دڵمه‌ له‌ بۆ دینت
ڕه‌حمێ بکه‌ سا قوربان ده‌رخه‌ ڕوخی ڕه‌نگینت

شه‌هد و شه‌ککه‌ر ئه‌ی قوربان بازاڕی شکا یه‌کجار
له‌و وه‌قته‌وه‌ وا ده‌رکه‌وت له‌علی له‌بی شیرینت

گریه‌ی منی بێجاره‌ شام و سه‌حه‌ر ئه‌ی دولبه‌ر
ئه‌سڵه‌ن نی یه‌ ته‌ئسیری لای ئه‌و دڵی سه‌نگینت

نه‌سرین و گوڵ و لاله‌ مه‌حجووب ئه‌بن و واله‌
گه‌ر لابده‌ی ئه‌و بورقوع ده‌رخه‌ی ته‌نی سیمینت

حوور و په‌ری و غیلمان بێ قه‌ده‌ره‌ لای (ئه‌حمه‌د)
له‌و وه‌خته‌وه‌ وا دیویه‌ ڕوخساری نیگارینت

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

2

وه‌ڵام: بێتاقه‌ت و مه‌حزوونه‌

dast xosh azizm

بــــــــــــــــــه دڵ حه زم له دڵته ♥
دڵـــــــــــــــــم میـوانی دڵـــــــــته ♥

دڵـــــــــــــــــم قوربانی دڵــــت بی ♥
دڵـــــــــــــم هه ڵگری خه مت بی ♥

بـــــــــــــــا دڵم ئاگای له دڵت بی ♥
به س توخوا با دڵت لای دڵم بی ♥