1

بابه‌ت: نابێ قەت ناڵەی جودای

نابێ قەت ناڵەی جودای بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا، چ پیاوی دەر بەدەر!

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردووە!

لێم گەڕێ بە دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون

شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی بە!

شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!

مامۆستا هێمن

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

2

وه‌ڵام: نابێ قەت ناڵەی جودای

ڕابه‌ر سلێمانی نووسی:

شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی بە!

مامۆستا هێمن

ئةم ديره هةلةى تيدايه.

3

وه‌ڵام: نابێ قەت ناڵەی جودای

وایه‌ ڕاسته‌ کاپتن ئه‌وه‌ی ئاخیر (یه‌ ) نه‌ک (به‌ ) ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg