بابه‌ت: خەڵکی ئەڵێن
خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی ئاوا بەکوڵ بۆی ئەسوتێی
یا پێم ئەڵێن چیە لالۆ ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی ئەشک بەڕووخساری هۆنراوەکانتەوە دیارە
نازانن کە هاواری من گۆرانیە و لایلایەیە
ئەوەی نەیدیبێ نازانێ عەشق چ ژانێکی هەیە
گۆرانی پەیامی ڕووحە و ئاوێنەی ناخی ئینسانە
تەنها ڕێگای دەربڕینی داخی دەروونی عاشقانە
شیعر هاواری ویژدانە کڵپەی سۆزگرتنی گیانە
مۆسیقا بورکانی سینە و لێزمەی بارانی چاوانە
ڕەوتی ژیان چۆن ڕێئەکا ئەگەر خۆشەویستی نەبێ
یاخوود کاروانەکەی مێژوو بەبێ عەشق بۆکوێ ئەچێ
عەشق نەبێ ژیان ئەمرێ جیهانی دڵ وێران ئەبێ
کوانووی کام دڵەی پڕ هەستە وەک سەهۆڵبەندانی لێدێ
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]