بابهت: بهم شێوهیه منداڵهکهت فێره نوێژ بکه ؟
چیرۆکێکی کاریگەر
ئەندامێکمان لە گروپی فاتبعوني لە مرسیلیا – فەرەنسا ئەم بابەتەی بۆ گێڕاینەوە.
پیاوێکیان لێ نزیکە کە موسوڵمان بووە و کوڕێکی هەیە شەش ساڵانە، کاتێک بەرواری ڕۆژی لە دایک بوونی نزیک بووەوە لە حەوت ساڵان. ئەم باوکە هاوڕێیانی کوڕەکەی بانگهێشت کرد بۆ ماڵەوە بەبێ ئاگاداری کوڕەکەی. کاتێک هاوڕێکانی کوڕەکەی هاتن هەریەکەیان دیارییەکی پێبوو، کوڕەکە کە ئەمەی بینی زۆر سەرسام بوو وە نەیدەزانی کە ئەم ڕۆژە ڕۆژی لە دایک بوونیەتی.
لە باوکی پرسی و ووتی: "ئەی بابە، ئەوە بۆ ماڵمان پڕ بووە لە هاوڕێکانم و ئەو هەموو دیاریە؟"
باوکەکە وەڵامی دایەوە و ووتی: "ئەی کوڕم، ئەمڕۆ ڕۆژی باڵغیتە کە تەمەنت دەبێتە حەوت ساڵ، ئەوە ئەو تەمەنەیە کە نوێژ دەستپێدەکات بۆ خودای پەروەردگار. ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژە کە تۆ نوێژی تێدا دەکەیت، هەر بۆیە هاوڕێکانت هاتوون پیرۆزباییت لێدەکەن لەم خێرە گەورەیە کە بەردەوام دەبیت لەسەری"
بەمەش کوڕەکە زۆر کاریگەر بوو و خۆشەویستی و گەورەیی نوێژی لە ڕۆحیدا چەسپا. ئێستا ئەم کوڕە تەمەنی بۆتە سیانزدە ساڵ و هیچ نوێژێکی نەفەوتاندووە لە حەوت ساڵیەوە بە پشتیوانی خودا.
سبحان اللە لە جوانی ڕەوشتی ئەم باوکە. چۆن توانی خۆشەویستی نوێژ لە دڵی منداڵە بچووکەکەی دروست بکات. ئەی موسوڵمانان ڕێگەی وا هەڵبژێرن کە جێگەی ئارەزوومەندی کوڕ و کچەکانتانە وە بە ژیری و باشترین شێواز.
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!