بابهت: دراوسێی پیاوچاکان
دراوسێی پیاوچاکان
یەکێك لە پیاوچاکان لە خەودا چاوی بە برایەکی مردووی دەکەوێ بە شێوە
و رەوشتێکی زۆر دزێو و ناشرین پرسیاری لێ دەکات بۆچی ئاوات دەبینم؟
ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ : برام بەڕاستی زۆر پەرێشانم خوای گەورە لێم
توورەیە و قینی لێم هاتۆتە جۆش. لەدوای چەند رۆژی تر دووبارە هەمان
پیاوچاك لەخەودا چاوی بە برایەکەی دەکەوێتەوە ، بەڵام ئەمجارە بە
شێوەیەکی زۆر جوان و رووناك دووبارە پرسیاری لێ دەکاتەوە برام ئێستا
چۆنی؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ : برام لەم رۆژانە پیاوچاکێك لەم
گۆڕستانە شاردرایەوە خوای گەورە بەهۆی بەرەکەت و پیرۆزی ئەو پیاوە
چاکە لە چل کەس مردووی ئەو گۆڕستانە خۆش بوو بەخشینی منیش
یەکێك بوو لەو چل کەسە.