بابه‌ت: بڕوا داران له پێناو خودا ئه‌جه‌نگن بێباوه‌ڕانیش له پێناو طاغوت
له‌ژێر ڕۆشنای ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه
بسم الله الرحمن الرحیم
{ الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ ۖ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا (نسا‌ء 76) }
واتا : بڕوا داران له پێناو خودا ئه‌جه‌نگن بێباوه‌ڕانیش له پێناو تاغوت شه‌یتان په‌رسته‌كان بكوژن نه‌خشه‌و فێڵی شه‌یتان لاوازه .
ئاماده‌كردنی خۆم (شه‌ره‌فخان طلعت )
سه‌ده‌یه‌ك زیاتره حوكمی ئیسلامی كۆتای پێهاتوه ،ئێستاش حوكمی عیلمانیه‌ت و كوفر باڵی كێشاوه به‌سه‌ر جیهاندا له‌م نێوه‌نده‌دا به‌راوردێكی بچوك ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر چه‌ن شه‌رێك كه موسڵمانان ئه‌نجامیان داوه بۆ ئازاد كردنی دونیا له ژێر ده‌ستی كوفر له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ن شه‌ڕێك كه كوفر و عیلمانیه‌ت كردویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی جیهان بسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا یان به‌ناوی ئازاد كردنی گه‌لان یان به‌هه‌ر بیانوێكیتر بێت .
شێخ ابو الحسن الندوی ده‌ڵێت : ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه ئیسلام كردویه‌تی هه‌رگیز له مێژوودا جه‌نگی ئاوا پڕ خێر‌و بێر و به‌ره‌كه‌ت ڕوی نه‌داوه كه‌مترین خوێنی تێدا ڕژاوه كه‌مترین كه‌سی تێدا كوژراوه ،هه‌رگیز جه‌نگی ئاوا نه‌بووه هێنده چاكه‌و ئاسوده‌ی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی تێدا بوبێ . ژماره‌ی كوژراوانی هه‌ردوو لا ( به موسڵمانه‌كان و كافره‌كان ) له‌و جه‌نگانه‌ی له 2 ی كۆچی تا 9 ی كۆچی ڕووی دا به هێرش كردن و به‌رگری كردن ناگاته (1018) هه‌زار و هه‌ژده كه‌س به‌هه‌ردوو لا موسڵمانه‌كان 259 كوژراویان بووه و كافره‌كانیش 759 كوژراو به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێنه‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه كافره‌كان ئه‌نجامیان داوه جه‌نگی جیهانی دووه‌م به نمونه وه‌ر ئه‌گرین مسته‌ر (Maxton) ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئینگلیزی وا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌كات كه ژماره‌ی قوربانیان له په‌نجا ملیۆن كه‌متر نه‌بوبێ خه‌رجی كوشتنی یه‌ك پیاو 10 هه‌زار جونیھـ بووه وه خه‌رجی یه‌ك سه‌عاتی جه‌نگه‌كه یه‌ك ملیۆن جونه‌یھ بووه ،ئه‌مه جگه له جهنگهكانیتر .
جه‌نگه ئیسلامیه‌كان بۆ ئه‌وه بوون چیتر خوێن به‌فیرۆ نه‌رژێ و سه‌رو ماڵی خه‌ڵك یپارێزرێ و ده‌روی خێر‌و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری به‌ڕوی جیهاندا بكرێته‌وه ،به‌ڵام جه‌نگه مونافهسهیی و فیز و ده‌مار ئامێزه‌كانی نهفامیێتی كه به‌شه‌ری هه‌ره گه‌وره‌ی جیهانی ناوهزهرند كراوه ته‌نها له‌به‌ر هه‌ندێ مه‌به‌ستی دونیای وه‌كو داگیر كرنی خاكی وڵاتێك و بردنی خێر‌و بێره‌كه‌ی بووه .
سودم له په‌رتوكی (به داڕوخانی موسڵمانان جیهان چ زیانێكی لێكه‌وت )وه‌رگرتوه
تێبینی:
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا په‌رتوكێك بڵاو كراوه له زۆربه‌ی په‌یجه‌كانی فه‌یس بووكدا هه‌بوو به‌ناوی (ئه‌و جه‌نگانه‌ی عیلمانیه‌كان كردوتیان زیاتر كوشتاری تیابووه له‌و جه‌نگانه‌ی بۆ دین كراوه ) نازانم بزه‌بت ناوی په‌رتوكه‌كه چۆنه به‌ڵام له‌م شێوه‌یه‌یه ،په‌رتوكه‌كه خۆی به زمانی ئینگلیزیه ،زۆر به‌دوای گه‌ڕام نهم دۆزیه‌وه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه هه‌ڵی واسم ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رچاوتان كه‌وت بۆمانی بنێرن ،سوپاستان ئه‌كه‌ین .