بابه‌ت: < چۆن " گێلێتی " به‌رهه‌م ده‌هێنرێت >
چۆن " گێلێتی " به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
کۆمه‌ڵیک زانا پێنج مه‌یمونیان خسته قه‌فه‌سێکه‌وه ، له ناوه‌راستی قه‌فه‌سه‌که‌دا په‌یژه‌یه‌کیان دانا ، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌سه‌که‌ش کۆمه‌لێک مۆزیان دانا ...
هه‌ر جارێک که یه‌کێک له مه‌یمونه‌کان به په‌یژه‌که‌دا سه‌رده‌که‌وت بۆ خواردنی مۆز ، زاناکان ئاوی گه‌رمیان ده‌پرژاند به‌سه‌ر مه‌یمونه‌کانی تردا ...
دوای ماوه‌یه‌کی که‌م ، هه‌ر مه‌یمونێک سه‌رکه‌وتایه به په‌یژه‌که‌دا ، مه‌یمونه‌کانی که ده‌که‌وتنه لێدانی و نه‌یانده‌هێشت سه‌رکه‌وێت تا ئاوه‌ی گه‌رمیان پیا نه‌کریت ...
دوای ماوه‌یه‌ک وای لی هات که هیج کام له مه‌یمونه‌کان نهیاندهویرا به په‌یژه‌که‌دا سه‌رکه‌ون بۆ مۆزه‌که سه‌رباری حهزەکەشیان له ترسی ئاوه گه‌رمه‌که ...
دوای ئه‌مه زاناکان بڕیاریان دا که یه‌کيک له پێنج مه‌یمونه‌که بگۆڕن به مه‌یمونێکی تازه ، یه‌که‌م شت که مه‌یمونه تازه‌که کردی سه‌رکه‌وتن بوو به په‌یژه‌که‌دا بۆ مۆزه‌که ، خێرا چواره‌که‌ی که ده‌ستیان کرد به لێدانی و هێنایانه خواره‌وه ...
دوای چه‌ند جارێک دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌مه ، مه‌یمونه تازه‌که تێگه‌شت که نابێت به په‌یژه‌که‌دا سه‌رکه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که نازانێت هۆیه‌که‌ی چیه ...
دوای ئه‌وه .. زاناکان یه‌کێ تر له مه‌یمونه کۆنه‌کانیان گۆڕی بە مەیمونێکی تازە ، هەمان شتی بەسەر هات کە بەسەر مەیمونە تازەکەی پێشوودا هات ، تەنانەت مەیمونە تازەکەی جاری پێشوو بەشداری کرد لە لێدانی ئەم مەیمونە تازەیەدا بە بی ئەوەی بزانێت بۆچی لێی ئەدەن ...
هەر بەم شێوەیە زاناکان هەر پێنج مەیمونە کۆنەکانیان گۆڕی بە مەیموونی تازە تا وای لێ هات لە قەفەسەکەدا پێنج مەیموونی تازەی تیا بوو کە هیچیان ئاوی گەرمیان بەرنەکەتبوو ... لەگەڵ ئەوەشدا هەر مەیمونێکی تازە بیتە نێوانیان و هەوڵی سەرکەوتن بە پەیژەکەدا بدات دەکەونە لیدانی بە بێ ئەوەی بزانن هۆیەکەی چیە !!
خۆ ئەگەر بمانتوانیایە پرسیار لەو مەیمونانە بکەین بۆچی لەو مەیمونە دەدەن کە هەوڵی سەرکەوتن بەسەر پەیژەکەدا دەدات ؟
بەدڵنیایی وەلامەکەی ئەوە دەبێت : " نازانیین ، چونکە باو و باپیرانمان هەروایان کردوە "
بەم شێوەیە گێلی دروست دەبێت.
* له لاپه‌ڕه‌ی كاك عه‌لی به‌رزنجی وه‌رگیراوه.