بابهت: دوای ١٢٦- ساڵ، بەرگە سورەکەی گۆڕی و کردی بە سەوز
دوای ١٢٦- ساڵ، بەرگە سورەکەی گۆڕی و کردی بە سەوز
گەورە کۆمپانیای کۆکاکۆلای تایبەت بە خواردنەوە گازییەکان دوای سەد و بیست و شەش ساڵ بۆ یەکەمجار بەرگی سەر بوتڵی خواردنەوە گازییەکانی لە ڕەنگی سوورەوە گۆڕی بۆ سەوز.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢-ی تەمووزی ٢٠١٣ میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە گەورە کۆمپانیای کۆکاکۆلای تایبەت بە خواردنەوە گازییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٧-ەوە بەرگی سەر بوتڵی خواردنەوە گازییەکانی لە ڕەنگی سوورەوە گۆڕی بۆ ڕەنگی سەوز لەیەکەم هەنگاویشیدا لقی کۆمپانیای کۆکاکۆلا لە ئەرژەنتین یەکەم دەستەی کۆکۆلای بەرگ سەوزی بەرهەم هێنا و وا بڕیارە لەمەودا لەسەرجەم لقەکانی کۆمپانیاکە لە جیهاندا بە ڕەنگی سەوزەوە بەرهەمەکانیان بەرهەمبهێنن.
کۆمپانیاکە لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە گۆڕینی بەرگی کۆکاکۆلاکان تەنها لەبەر ئەوەبووە کە زیانی کەمتر بە ژینگە بکەوێت، هەروەها کۆمپانیاکە لە بەرهەمە نوێکەیدا ڕێژەی شەکری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە و جۆرێکی تایبەتیشیان لە شیرینی لە بەرهەمە نوێکانیاندا بەکارهێناوە.