1

بابه‌ت: زۆر کاریگەرە بیخوێنەوە !

هەموو کات دایک خەمی کورەیەتی هەموو کورێک خەمی دایکی نی یە !!!!

زۆر کاریگەرە بیخوێنەوە !

دەگێرنەوە کورێك دەبێت دەیەوێت دایکە پیرەکەی فرێبدات و لە کۆڵی ببێتەوە. بۆیە خستییە کۆڵی خۆی رووی کردە یەکێك لە شاخەکان تاکوو لەوێ جێی بهێڵێت و هەر لەوێ گیانی لە دەست بدات،رێگاکە رێگایەکی چڕی پڕ لە داروو درەخت بوو ، کووڕەکە بە ناویدا دەرۆیشت وە دایکی هەر لە کۆڵ دابوو بە تەواوی رێگاکە دایکی خەریکی لێکردنەوەی گەڵای دار بوو وە هەر لە دووای خۆی فڕێی دەدا،
کووڕەکە دایکەکەی لە شوێنێکی شاخێك جێ هێشت و گەڕایەوە بە تەنیا بەڵام لە پڕێکدا کووڕەکە وەستا ، وا هەستی کرد کە ڕێگاکەی وون کردووە !

دایکەکە بە هەموو سۆزێکەوە بانگی کوڕەکەی کردو گووتی :کووڕەکەم ترسام کە لە گەڕانەوەتدا ڕێگاکە وون بکەی بۆیە ڕێگاکەم نیشان کردووە بە گەڵای دارەکان بۆ ئەوەی شوێنەوار درووست بێ تاکوو پیایدا بگەڕێتەوە بە سەلامەتی کووڕەکەم!!!!

فرمێسك لە چاوی کووڕەکە نەوەستاو دڵۆپ دڵۆپ دەهاتە خواتەوە !!!!!....

گەڕایەوە دایکی بە هەموو سۆزۆ و ڕێزێکەوە کردەوە کۆڵی لە گەڵ خۆیدا بردییەوە ماڵەوە .


ئای چەند سەیرە !! کوڕە بیری لە مردنی دایکی دەکردەوە بەڵام ئەو هەر بیری لە سەلامەتی ئەو دەکردەوە ! ئەوە دایـــــــــکـــــە خۆشەویستییەکەی لە قوڵایی دڵەوەیە!!

خۆشەویستیت چەند گەورەیە !! دڵت چەند گەورەیە

http://smn21.com/up/uploads/jpg/dfeaa3bdef.jpg