بابهت: بەس پێم بڵێ تۆ چی ئەکەیت
بەس پێم بڵێ تۆ چی ئەکەیت
بەم هەموو شێتیەشمەوە
ناهێڵی دێوانە ببم
چۆن ئەتوانی
وا مەستم کەیت
موحتاجی مەیخانە نەبم
ئەم هونەرە لە کوێ فێر بوی
دڵێک وردو خاش ئەکەیت و
دواییش چاکی ئەکەیتەوە
لەیەک کاتا ئازاریت و
ئازاریش بیر ئەبەیتەوە
تۆ چۆن ئەم گەمەیە فێر بووی
ڕاتگرتووم لە تەمەنێکا
وەها سەرت لێ شێواندووم
کە نەزانم
ئەژیم لە چ زەمەنێکا