بابهت: شیعرەکە: مەحوی
بە نووری عەکسی پێغەمبەر ئەوەندە مونعەکیس بووبوون
غەریبی تـــــازە هـــاتوو: دەیووت ئەم پێغــەمبــەرسـتــانە.!
واتە. لە ئان س ساتی وجودبوون و حازربوونی حەزرەتی موحەمەد لە مەککە و مەدینەدا هاوەڵان ئەوەندە سۆزیان بۆی هەبوو ڕەنگ و ڕووی ئەویان گرتبوو ئەمە لەلایەک، لەلایەکی تریشەوە خودی نورانی بوونی حەزرەت کە دەڵێن ئینسانێکی تەواو نورانی بووە بەجۆرێک، چ کەس لێوەی نزیک بوبایە ئاستەم بوو خووی ئەو نەگرێت. لەمەوە کارو کردەوەو هەڵسوکەوت و ئەخلاق و ئینسانییەتی تەواوی ئەوکاتە وەک خودی حەزرەت وابوو ئیدی کە کەسێکی غەریب دەهات دەیگوت ئێرە پڕە لە پیغەمبەر. هەرکەسێکی دەبینی وەک وابوو حەزرەت ببینێ. ئەمەش حیکمەتی ئیسپات وجودی حەزرەتە. لێرەوەیە دەبینین ئینسان دەبێ گۆڕانکاریییەک بکا ئیدی بە چ شتێک ئەبێ ئەوە گرنگە لەو سەردەمەدا وجودی حەزرەت خۆی بۆخۆی دەسکاریکردنی ناوەوەی تەواوی ئینسانەکان بوو ئیدی کاتێ گەشتنە ئەو مەرتەبە بە دەستەواژەی قورئان دونیا دەبێ بە دونیایەکی تر ئەم دونیا نییە. بۆیە ئەم باسە باسێکی عیرفانییە، عیرفانیش کامل وتەواوی ئەزموونە کەوایە باشتر وایە بچین ئەزموون بکەین وەک ئەوەی مەولانا دەیگوت زیرەکی فڕێبدە، زیرەکی بفرۆشە.! مەدهۆشی بکڕە !!
بۆئەوەی ببینە پێگەمبەرستان مەدهۆشیمان پێویستە.
کەوایە با مەدهۆشبین.
شیعرەکە: مەحوی
لة fb
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!