1

بابه‌ت: ناوه‌كانی قورئان


خودای پایه‌به‌رز پێنج ناوی له‌ كتێبه‌ ڕێزداره‌كه‌ی خۆی ناوه‌ ، كه‌ ئه‌مانه‌ن :::

1-القرآن : إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا (الإسراء :٩)
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌ت به‌خشه‌ بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که‌ کارو کرده‌وه‌ چاکه‌کان ده‌که‌ن که‌ بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه‌.

2-الكتاب : لَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (الأنبياء :١٠)
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه‌ کتێبێکمان ڕه‌وانه‌ کردووه‌ بۆتان که‌ یاداوه‌ریه‌ و سه‌ربه‌رزی ئێوه‌ له‌ شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه‌ بیرو هۆشتان ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟

3-الفرقان : تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا (الفرقان :١)
به‌رزو پیرۆزو پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا .

4-الذكر : إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (الحجر :٩)
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره‌ ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه‌). ،)

5-التنزيل : وَإِنَّهُ لَتَنْزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (الشعراء :١٩٢)
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ کراوه‌.

2

وه‌ڵام: ناوه‌كانی قورئان

ده‌ست خۆش براكه‌م ..قورئان ناوی ترشی هه‌یه‌ وابزانم

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif