بابه‌ت: كه‌م به بۆ خۆت ... زۆر به بۆ خه‌ڵكی ...!
ساده به له ده‌ربڕین و گفتوگۆ ... قووڵ به له مه‌عنا و بیر كردنه‌وه ؛
سانا به له‌هه‌ڵسوكه‌وت ... جددی به له بڕیار؛ له‌سه‌رخۆ به له‌حوكم دان ... خێرا به لهلێبوردن ؛
نزم به له ده‌ركه‌وتن ... به‌رز به له هیممه‌ت ؛ بچووك به له‌به‌رژه‌وه‌ندی ... گه‌وره به له‌قوربانیدان ؛
له‌دواوه به بۆ پارێزگاری ... له‌پێشه‌وه به بۆ به‌رگری ؛
دواهه‌مین به بۆ وه‌رگرتن ... یه‌كه‌مین به بۆ به‌خشین ؛
كورت به بۆ قسه كردن ... درێژ به بۆ بێده‌نگی ؛
نزیك به بۆ ئاشته‌وایی ... دوور به بۆ دووبه‌ره‌كی ؛ كه‌م به بۆ خۆت ... زۆر به بۆ خه‌ڵكی .
kaka shex
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm