بابهت: ههتا بڵێی بیرت ئهکهم
هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهارى باراناوى، چاوم لە جوانى رەنگت بێ
بریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
...دە هیچ نەبێ نامەیەکى، پڕ لە خەندەم بۆ بنوسە
گەڵایەکى هەڵوەریوى، نیشتمانم بۆ بنێرە
بەڵام توخوا بە ئاگابە، نەشکێ هەتا دێتە ئێرە