1

بابه‌ت: پیغه‌مبه‌ر(د.خ) دانیشت له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی پرسیاری لێ کردن...

سه‌ره‌تا له:
ابوبکر
-حه‌زت له‌ چییه‌ له‌ دنیا؟
ابو‌ بکر ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت وتی:له‌ سێ شت.
1.له‌گه‌ڵ تۆ دانیشم.
2.سه‌یرت بکه‌م.
3.پاره‌م خه‌رج بکه‌م بۆت .

ئه‌ی تۆ عمر؟
-وتی سێ شت:
1.کارکردن به‌چاکه‌ ئه‌گه‌ر نهێنیش بێت.
2.دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌.
3.وتنی راستی ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت..

ئه‌ی تۆ عثمان؟
وتی سێ شت:
1.خۆراک پێ دان.
2.ئاشتی به‌ده‌ست هێنان
3.نوێژ کردن به‌ شه‌و کاتێک خه‌ڵک نوستووه‌..

ئه‌ی تۆ عه‌لی؟وتی سێ شت:
1.میوانداری.
2.به‌هاوین رۆژو گرتن
3.دوژمن دانه‌ به‌ر خه‌نجه‌ر..

پاشان پرسی له‌ باوکی ذر الغفاري
ئه‌ی تۆ باوکی ذر:چیت خۆش ئه‌وێت له‌ دنیا:
وتی:
1.برسێتی.
2.نه‌خۆشی.
3.مردن.

پێغه‌مبه‌ر(د.خ)وتی:بۆ؟
وتی:
حه‌زم له‌ برسییه‌تییه‌ تا دڵم پشو بدات..
حه‌زم له‌ نه‌خۆشییه‌ تا گوناهم که‌م کاته‌وه‌..
حه‌زم له‌ مردنه‌ بۆئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ببینم.

2

وه‌ڵام: پیغه‌مبه‌ر(د.خ) دانیشت له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی پرسیاری لێ کردن...

به‌ قووت بوو

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg