1

بابه‌ت: دەزانن بۆچی گوێ سمینی ژنان سونەتە؟

سارا خاتوون خێزانی یەكەمی پێغەمبەر ئیبراهیم (د.خ)، ماوەیەكی زۆر لای پێغەمبەر ئیبراهیم بوو و منداڵی نەدەبوو، كاتێكیش پێغەمبەر ئیبراهیم (د.خ) هاجەرە خاتوونی هێنا، دوای ماوەیەكی كەم هاجەرە خاتوون كوڕێكی بوو كە ئیسماعیل پێغەمبەرە (د.خ)، ئەمەش سارا خاتوونی تووشی ئیرەی كرد.

بۆیە سارا خاتوون سوێندی خوارد كە ئەندامێكی جەستەی كون بكات، دواتریش پێغەمبەر ئیبراهم داوای لێكرد كە سوێندەكەی نەشكێنێ و گوێكانی كونبكات و شتێكیان تێبكات، بۆیە سارا خاتوون هەڵدەستێ بە كوونكردن و گوارەتێكردنی گوێكانی هاجەرە خاتوون، دواتریش هەرخۆی پەشیمان دەبێتەوە كە دەبینێ هاجەرە خاتوون پێی جوانتربووە.