بابهت: نامەیەكی: نادرئیبراهیمی...!
نامەیەكی: نادرئیبراهیمی
بۆ هاوسەرەكەی ..
خانم..
خانمی بەخشندە و بێ نیازی من!
ئەم براوایەی تۆ، زۆر خراپ دڵی من دەشكێنێت.
تۆ هیچت ناوێت و بە هەمووشت رازیت. ئەم چاو و دەست و زمانەت هیچی ناوێت. نیگاكانت زۆر بێویستن.
خۆزگە ئەمرێكت دەكرد شتێكی دژوار و سەخت بكەم، بۆئەوەی لەبەر خاتری تۆ بەئاسانی ئەنجامی بدەم. خۆزگە شتێكی نایابت دەویست، بۆ ئەوەی من لەبەر خاتری تۆ بهێنمە ئەم دونیاییەوە. خۆزگە دەمتوانی وەك گاڵتە چیەكانی دونیا، بۆ هەمیشە تۆ بهێنمە پێكەنین. خۆزگە دەمتوانی وەك میهرەبانترین دایكەكان، ئەو فرمێسكانە برسم لەسەر گۆناتەوە دێنە خوار. خۆزگە نامەیەك دەبووم، بۆ یەكجار هەواڵێكی خۆشم بۆ دەهێنایت..
خۆزگە سەرینێكی نەرم دەبووم، بۆ ئەو كاتانەی كە تۆ ماندویت تاسەر بخەیتە سەرم و بحەوێیتەوە.
خۆزگە، خۆزگە، ئاماژەیەكت بۆ دەكردم، فەرمانێكت بەسەردا دەدام، شتێكت دەویست، خەونێكی دور و پر زەحمەتت بۆ جێبەجێكەم..
ئاه ئەم بروایەی تۆ،
ئەم بروایەی تۆ چەند سەیر دڵی من دەشكێنێت.
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm