بابه‌ت: شورته‌و هـه‌ولێر له‌یارییه‌كی به‌هێزدا روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
له‌میـانه‌ی یارییه‌كـانی خـولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ له‌یـارییه‌كێ دواخـراوی جـه‌وله‌ی حـه‌وته‌می قوۆنـاغی دووه‌م دا سبـه‌ی پێنج شـه‌ممه كـاتژمێر5:00ی عصر له‌بغدا هـه‌ردوو یـانه‌ی شورته ی پێشه‌نگ و یـانه‌ی هـه‌ولێری خـاوه‌ن پله‌ی چـواره‌م روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه ، یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌یـاری رابردووی جـه‌وله‌ی 15ی قۆنـاغی دووه‌م نه‌ی توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌رامبه‌ر بوو له‌م یـارییه‌دا ئه‌ركی ئـاسان نـابێت كـاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی یاری ده‌كـات به‌رامبه‌ر شورته‌ی پێشه‌نگ كـه‌ئه‌مسـاڵ به‌ئـاستێكی به‌رز به‌دیـاركـه‌وتووه له‌خـولی بژارده‌یی یانه‌كـانی عێراق به‌ڵام هـه‌موو یاریزانـانی یـانه‌ی هـه‌ولێر ئامأژه‌یـان به‌وه داوه بۆ سـه‌ركـه‌وتن یـاری ده‌كه‌ین ، یانه‌ی شورته كه‌له‌نێو یاریگـایی خۆی یاری ده‌كـات ده‌یوێت سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و نزیك بێته‌وه له‌نـازنـاوی خـولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق ، بۆیه واپێشبینی ده‌كرێت یـارییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هـه‌ردوو یـانه ببیندرێنت ، یـاری قۆنـاغی یه‌كـه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی یـانه‌ی شورتـه به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 0 ) كۆتایی هـات بوو .
یـانه‌ی هـه‌ولێر له30 یـاری 18 بردنه‌وه و 6 به‌رامبه‌ر و 6 دۆراندنی هـه‌یه به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 60 خــاڵ له‌پله‌ی چواره‌م دێت
یـانه‌ی شـورته له31 یـاری 19 بردنه‌وه و 10 به‌رامبه‌ر و 2 دۆرانی هـه‌یه به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 67 خـاڵ له‌پله‌ی یه‌كـه‌م دێت .