1

بابه‌ت: ئه‌مشـه‌و شه‌وی پاڵه‌وانه‌كـانه‌ ، یاریگای كـامپ نوو ده‌بێته‌ ........

ئه‌مشـه‌و شه‌وی پاڵه‌وانه‌كـانه‌ ، یاریگای كـامپ نوو ده‌بێته‌ جێگای جه‌نگی كه‌ته‌لۆنیه‌كـان و مـه‌دریدیه‌كـان .

ئـه‌مشـه‌و له‌یـاری جـامی سوپه‌ری ئیسپـانیـا یــاریگـایی كـامپ نوو ده‌بێته‌ جـه‌نگی كـه‌ته‌لۆنیـه‌كـان و مـه‌دریدیه‌كـان بۆ به‌ده‌ست هێنـانی جـامی سوپه‌ری ئیسپـانیـا .
ئه‌مشـه‌وكـاتژمێر 12:00ی شـه‌و به‌كـاتی هـه‌رێمی كـوردستـان یاریگـایی كـامپ نوو یارییه‌كی به‌هێز به‌خـۆیه‌وه‌ ده‌بینێت له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ی جـامی سوپه‌ری ئیسپـانیـا هـه‌ردوو یـانه‌ی ( به‌رشلۆنه‌ و ئه‌تله‌تیكۆمـه‌درید ) روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌، له‌یـاری چوون له‌نـاو یاریگـایی ئه‌تله‌تیكۆمـه‌درید هـه‌ردوو یـانه‌ یكسـان بوو ن به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) ، یـانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید بۆ سـه‌ركـه‌وتن سه‌فه‌ری یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كـردووه‌ كه‌ده‌یوێت بۆ دووه‌مین جـار ببێته‌ پـاڵه‌وانی جـامه‌كـه‌ ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌نێو یاریگـا و له‌به‌رده‌م هـانده‌رانی خـۆی ده‌یوێت له‌سـه‌رده‌ستی راهێنه‌ری نـوێ یه‌كـه‌م نـازنـاو به‌ده‌ست بهێنێت به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگـایی خۆی بۆ سـه‌ركـه‌وتن ده‌جـه‌نگێت .

نـاوبژیوانی یارییه‌كـه‌ی ئه‌مشـه‌و:
دیڤیدفیرناندیز بوربلان ، ته‌مـه‌نی 40 سـاڵه‌ و سـه‌ره‌تـایی نابژیوانی له‌خـولی ئیسپانیا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سـاڵی 2004 و نـاوبژیوانێكی نێو ده‌وڵه‌تیه‌ ، تائێستـا له‌خـولی ئیسپانیـا ئه‌و نـاوبژیوانـه‌ 131 یـاری به‌رێوه‌ بردووه‌ 700 كـارتی زه‌ردی به‌رووی یاریزانـان به‌رزكـردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ 23 كـارتی سور و 16 كـارتی سوری راسته‌خـۆ .

مێژووی روبه‌روبونه‌وه‌ی هـه‌ردوو یـانه‌ :
له‌ 153  یاری دا له‌نێوان هـه‌ردوو یـانه‌ دا
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ 67 جـار سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید 51 جـار سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌
هـه‌ردوو یـانه‌ 35 جـار به‌رامبه‌ر بوونه‌
به‌رامبه‌ر بوون له‌ یاریگـایی " فيسينتی كالديرون" : 18 جـار ، به‌رامبه‌ر بوونه‌كـانی دیكه‌ له‌یاریگایی كـامپ نوو بووه‌
بردنه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگـای فیسبنتی كـالدیرۆن 21 جـار ، بردنه‌وه‌كـانی دیكه‌ی له‌ یاریگـای كـامپ نوو بووه‌.
بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید له‌ فیسبنتی كـالدیرۆن 28 جـار، بردنه‌وه‌كـانی دیكه‌ی له‌یاریگـایی كـامپ نوو بووه‌.

گه‌وره‌ترین ئه‌نجـامه‌كـانی به‌رشلۆنه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید له‌ یاریگایی كـامپ نوو.
به‌رشلونه‌ 5-0 ئه‌تليتكو مدريد لالیگا " مێژووی روبه‌رووبونه‌وه‌ 2011/12 "
به‌رشلۆنه‌ 5-0 ئه‌تليتكو مدريد لالیگا " مێژووی روبه‌رووبونه‌وه‌ 1942/43 "
به‌رشلۆنه‌ 6-1 ئه‌تليتكو مدريد لالیگـا " مێژووی روبه‌رووبونه‌وه‌ 1952/53 "
به‌رشلۆنه‌ 5-0 ئه‌تليتكو مدريد لالیگـا " مێژووی روبه‌رووبونه‌وه‌ 1958/59 "
به‌رشلۆنه‌ 6-1 ئه‌تليتكو مدريد لالیگـا " مێژووی روبه‌رووبونه‌وه‌ 2008/2009
گه‌وره‌ترین ئه‌نجـامی به‌رشلۆنه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید له‌ یاریگـایی فیسبنتی كـالدیرۆن ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سـاڵی 2006 / 2007 كـاتێك به‌ئه‌نجـامی 6 گۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا

باشترین ئه‌نجـامی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمـه‌درید له‌ یاریگـای " فیسبنتی كـالدیرۆن "  ده‌گه‌رێته‌وه‌ سـاڵی 1942/43 كـاتێك به‌ئه‌نجـامی 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنــا .
باشترین ئه‌نجـامی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمـه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی ‌ یاریگـای " فیسبنتی كـالدیرۆن "  ده‌گه‌رێته‌وه‌ سـاڵی 1965/66 كـاتێك به‌ئه‌نجـامی 4 گۆڵی به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ  سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنــا.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ( 10 ) جـار بۆته‌ پــاڵه‌وانی جـامی سوپه‌ری ئیسپانیـا له‌ ســاڵانی (1983, 1991, 1992, 1994, 1996, 2005, 2006, 2009, 2010, 2011 )
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید ( 1 )جـار بۆته‌ پــاڵه‌وانی جـامی سوپه‌ری ئیسپانیـا له‌سـاڵی ( 1985 )

پیكـاته‌ی پێشبینی كـراوی هـه‌ردوویـانه‌ بۆ یـارییه‌كه‌ی ئه‌مشـه‌و واپێشبینی ده‌كرێت به‌م شێوه‌ بێت .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/dc81967732.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ئه‌مشـه‌و شه‌وی پاڵه‌وانه‌كـانه‌ ، یاریگای كـامپ نوو ده‌بێته‌ ........

هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رشلۆنه‌ ده‌خوازم  ده‌ستی تۆش خۆشبێت ................

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: ئه‌مشـه‌و شه‌وی پاڵه‌وانه‌كـانه‌ ، یاریگای كـامپ نوو ده‌بێته‌ ........

به‌هیوایی دۆرانێکی زۆر گه‌وره‌ لۆ به‌رشا

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: ئه‌مشـه‌و شه‌وی پاڵه‌وانه‌كـانه‌ ، یاریگای كـامپ نوو ده‌بێته‌ ........

خوا خێرت بنووسی به‌هۆی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌یارییه‌كه‌ بێ به‌ش نه‌بووم، ئاخر ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بووم smile