بابه‌ت: قه‌ڵه‌می سوور !
قه‌ڵه‌می سوور
مامۆستا وتی: بنوسه (ڕه‌ش) به‌ڵام كوڕه‌كه نه‌ینوسی! مامۆستا وتی: هه‌رچی ئه‌زانی بینوسه، به‌ڵام كوڕه‌كه ته‌باشیره‌كه‌ی له‌ده‌ستیدا ده‌گوشی!
مامۆستا وتی: ئیملاكهی نازانی ها؟ ئینجا مامۆستاكه توڕه‌بوو ، چونكه ڕه‌ش ئاسان بوو، وه منداڵه‌كه‌ش چاوی بڕیبویه سه‌تڵه سوره‌كه‌ی ناو پۆله‌كه.
مامۆستا هاواری كرد به‌سه‌ریاو منداڵه‌كه‌ش چاوی بڕیه ددانه مه‌یله‌و سوره‌كانی و هه‌ر بێده‌نگ بوو، مامۆستا كێشای بهمێزهكهداو كوڕه‌كه‌ش سه‌یری په‌نجه نوقاوهكانی مامۆستای ئه‌كردو بێده‌نگ بوو.
مامۆستا جارێكی تر هاواری كرد: بنوسه! وتم هه‌رچی ئه‌زانی بینوسه!
ئینجا كوڕه‌كه ده‌ستی كرد به‌نوسین، (قه‌له‌ڕه‌شه‌كان ڕه‌شن، كراسه‌كه‌ی دایكم هه‌میشه ڕه‌شه، ڕه‌نگی به‌رگی ده‌فته‌ری یادگاریهكانیشم ڕه‌شه، جانتاكه‌ی باوكیشم ڕه‌ش بوو، چوارچێوه‌ی وێنه‌كه‌ی باوكم خه‌تێكی ڕه‌شی پێوه‌یه، دایكم به‌رده‌وام ده‌ڵێ: ئه‌و كاته‌ی باوكت مرد هێشتا موی سه‌ری ڕه‌ش بوو، چاوه‌كانی من ڕه‌شن، شه‌ویش ڕه‌شتر، یه‌كێك له‌نینۆكه‌كانی دایه گه‌وره‌ش ڕه‌ش بوه‌ته‌وه، قفڵی دهرگاكهشمان ڕه‌شه) پاشان تۆزێك ڕاوه‌ستاو ڕوی كرده ته‌خته ڕه‌شه‌كه‌و پشتی كرده پۆله‌كه.
وه بێده‌نگی هێنده ڕه‌ش بوو كه كوڕه‌كه دوباره ته‌باشیره‌كه‌ی گرته وه ده‌ست ونوسی، ته‌خته‌ی قوتابخانه‌ش ڕه‌شه‌و پاندانهكهشم به مره‌كه‌بی ڕه‌ش ده‌نوسێت...!
ته‌باشیره‌كه‌ی له‌ته‌نیشت ته‌خته ڕه‌شه‌كه دانا‌و ڕوی وه‌رگێڕایه‌وه، به‌ڵام مامۆستا هێشتا سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كان بوو، كوڕه‌كه سه‌یری قه‌یتانه ڕه‌شه‌كانی پێڵاوه‌كانی دهكردو مامۆستا وتی دانیشه..!
كوڕه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنه‌كه‌ی خۆی ڕۆشت و به‌هێمنی دانیشت..!
به‌ڵام كوڕه‌كه قه‌ڵه‌مێكی سوری هه‌ڵگرت و ،ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه وانه‌كانی به‌قه‌ڵه‌می سوور نوسیه‌وه...
چیتر مامۆستاش هیچكاتێك ئه‌وی ناچار نه‌كرد كه وشه‌ی (ڕه‌ش) بنوسێت و هه‌رگیز ڕه‌خنه‌ی نه‌گرت له نوسینه‌وه‌ی وانه‌كانیشی به‌قه‌ڵه‌می سوور.....
وه منداڵه‌كه‌ش ده‌یزانی كه ، دڵی مامۆستاش هه‌رگیز ڕه‌ش نیه.
وه‌رگێڕانی
محسن جلال
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم