بابهت: دیمانەكەی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بخوێنەوە
دیمانەكەی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بخوێنەوە
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید دیمانەیەكی لەگەڵ " خۆزێ رامون دی لا مونیا " بێژەری رادیۆی كادینا سێر ئەنجامدا لە یەكێك لە ستۆدیەكانی " گران فیا 32".
پێرێز لەبارەی یانەی ریال مەدرید و هەندێك هەواڵی دیكە دەدوێت كە ئێمە لەم دیمانەیە بۆتانی روون دەكەینەوە:
كادینا سێر : داواكارییەكانی ئەنشلۆتی چین؟ لە مۆرینهۆ زیاترن یان كەمترن؟
پێرێز : لەگەڵ ئەنشلۆتی گفتوگۆم كردووە و باسی ئامانجەكانمان كردووە ، ئیستا ئەو پێكهاتەیەكی باشی لەژێر دەستە و " ئیارامێندی و ئیسكۆ " پەل كێش كردووە و دواتر " گاریس بێل "ی باشترین یاریزانم بۆ ریزەكانی ریال مەدرید گواستەوە ، لەو كاتەوە ئەنشلۆتی هیچ داواكاری نەبووە و لەگەڵ گفتوگۆم نەكردووە".
كادینا سێر : لەبارەی كاسیاس شتێك بڵێ؟
پێرێز : ئەو باشترین گۆڵچییە لە جیهان ، ئەستەمە لە گواستنەوەی زستانە ریزەكانمان جێبهێڵێت ، بریاری ئەو كاتی مۆرینهۆ بریارێكی وەرزشی و راست بوو چونكە ئەو كاتە پێكانی هەبوو.
كادینا سێر : كێشەی ئۆزێل چی بوو لە ریال مەدرید؟
پێرێز : پێم وایە هاتنی ئیسكۆ هۆكاری رۆیشتنی ئۆزێل بوو ، ئەو ئامانجی رۆیشتن بوو بۆیە بریارماندا لەگەڵ ئەرسناڵ گفتوگۆ بكەین".
كادینا سێر : هاتنی ئیسكۆ و ئیارامێندی كەشەكەی چۆن گۆڕی و رۆیشتنی كاكا بۆ چی دەگەرێتەوە؟
پێرێز : ئیسكۆ باشترین ئاستی خۆی پێشكەش دەكات و هاندەرانی سەرسام كردووەبەهەمان شێوەی ئیارامێندی ، بەڵام لەبارەی كاكا ئەو سەركەوتوو نەبوو رووی ئاستەوە ، هەرچەندە مانەوەی لە ریال مەدرید هۆكارێكی باشی ئێمە بوو بۆ دەستكەوتنی پارەیەكی زۆر".
كادینا سێر : ووتەی تۆ چییە لەبارەی فیكە و نا رەزایی هاندەران بۆ " بنزیمە "؟
پێرێز : ئەمە كارێكی باش نییە ، هەرچەندە ئاساییە لەهەر یاریگایەك بۆ هەر یاریزانێك لێبدرێت ، چونكە بیرمە كات هەبووە فیكەری نارەزایی بۆ ئاست خراپی " دیستیفانۆ " لێدراوە".
كادینا سێر: لەكۆتایی لەبارەی لێدوانەكەی مارتنیۆ بۆ هاتنی گاریس بێل چی دەڵێیت:
پێرێز : ئەو لە پۆستێكی نوێ و شوێنێكی نوێیە ، نازانێت كارەكان لێرە چۆن دەگوزەرێن ، بۆیە لەهەموو باشتر ئەوەیە بێ دەنگ بێت".
s-kus