1

بابه‌ت: ژیاننامه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌كورتی

[size=25]ژیاننامه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌كورتی[/size].

(( سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى ))
سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ى كه‌ له‌قوتابخانه‌ى (هێمن)ى سه‌ره‌تایى بوو له‌گه‌ڵ مامۆستاى وه‌رزشیى، مامۆستا (سدیقى گچكه‌). ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ له‌ شارى هه‌ولێره‌ له‌ گه‌رِه‌كى 92. مامۆستای ناوبراو لە باڵی چەپی بەرگرییەوە دەیكات بە گۆڵچی لەبەر ئەو تایبەتمەندیە فیتڕییانەی لە سەرهەنگدا هەبووە.

قوتابخانه‌ى هێمن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى بەهۆی مامۆستاوە ئەكادیمایەكی وەرزشی بووە بۆ به‌دیاركه‌وتنی یاریزانان، ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ چه‌ندین یاریزانى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌، دوانیان یاریزانانی نێوده‌وڵه‌تین. قوتابخانه‌كە خاوه‌نى نازناوی چه‌ندین خوله‌ له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كان به‌تایبه‌تى له‌یارى تۆپى پێدا.

درێژەی دەركەوتنی و شوێن گۆڕنی لەلایەن مامۆستاوە:
خولێك بۆ هوبه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ سه‌رهه‌نگیش هانده‌ری تیپی هۆبه‌ی (ب)ی خۆیان بووه‌ چونكە یاریزانی لەو باشتر لە بەرگری هەبووە بۆیە دەبێتە هاندەری هۆبەكەی. یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگا چیمه‌نتۆیه‌كه‌ی قوتابخانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، ژووره‌كه‌ی سه‌رهه‌نگ له‌یه‌كه‌م یاریدا به‌هۆی ترسی گۆڵچییه‌كه‌ له‌یاریگا چیمه‌نتۆیه‌كه‌ و خۆ هه‌ڵنه‌دانی بۆ دوو تۆپ ده‌دۆڕێت، ئه‌مه‌ ده‌یجوڵێنیێت و داوا له‌ لێپسراوی تیپه‌كه‌ی دەكات و تاقی ده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته‌ گۆڵچی هۆبه‌كه‌ی و له‌دوا یاری به‌ده‌ستی شكاوه‌وه‌ به‌ڕێپێدانی مامۆستاكه‌ی نیوه‌ی گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ ته‌واو ده‌كات. دواتر هه‌ر له‌و ساڵه‌دا مامۆستا بەهۆی چاونەترسی و گونجاوی باڵای وه‌كو سه‌ره‌كی له‌خولی قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر یاری پێ ده‌كات و بۆ هەمیشە لەهێڵی بەرگری دایدەبڕێت. دوای ته‌واو كردنی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی مامۆستا سدیقی گچكه‌ ئومێد به‌سه‌رهه‌نگ ده‌دا كه‌ ده‌بێته‌ گۆلچییه‌كی دیاری شار، به‌ڵام تواناكانی سنوری بۆچوونه‌كه‌ی مامۆستا تێدەپەڕێنێت و به‌ر له‌مردنی مامۆستا به‌چه‌ند ساڵێك، سه‌رهه‌نگ له‌بازنه‌ی شار ده‌چێته‌ ده‌رو بەهۆی یانەی وەرزشی هەولێرەوە هه‌نگاو بۆ به‌جیهانی بوون ده‌نێت و ده‌بێته‌ گۆڵچییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق.

---------------------------------------------------------------
(( تیپی میللی ))
له‌چه‌ند تیپێكى میللى یاری كردووه‌ له‌وانه‌ : تیپى لاوانى ئاره‌زوو ، تیپى لاوانى 92 ، تیپى لاوانى پێگه‌یاندن، تیپى لاوانى هه‌ڵگورد (شه‌هید عه‌بدولوه‌هاب). بەڵام چونكە زۆر خێرا بانگهێشتی لاوانی هەولێر دەكرێت و دەرفەتی لەگەڵ تیپە میللیەكان كەم بووە.
https://fbcdn-sphotos-b-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/251264_216041131770129_4379710_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( سه‌ره‌تای چوونی بۆ یانه ))
له‌یه‌كێ له‌رِۆژنامه‌كانى وه‌رزشى بینیویه‌تی یانه‌ى پێشكه‌ووتن بۆ به‌ژداری كردن له‌خولێك به‌ناوی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) پێویستی به‌یاریزانه‌ ئه‌ویش چووه‌ خۆی ناونووس كردووه‌ و هاوكات لە قوتابخانە بووە. تا له‌و یانه‌یه‌ بووه‌ چونكه‌ بێ باوك بووه‌و له‌سه‌ر خێری خه‌ڵك ژیاون ته‌نیا پاره‌ی یه‌ك سه‌ری پاسی هه‌بووه‌ بۆیه‌ دوای مه‌شقه‌كان به‌پێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. سه‌رهه‌نگ ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه‌ باوكی به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس گیراوه‌و ڕاپێچی به‌ره‌كانی جه‌نگی نێوان عێڕاق و ئێران كراوه‌ له‌دوا ساته‌كانی جه‌نگه‌كه‌ به‌دیل ده‌گیرێت. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكیشی له‌ به‌ندینخانه‌كانی ئێران كه‌ بۆماوه‌ی ١٣ ساڵ به‌ند كرابوو، دۆخیان زیاتر به‌ره‌و خراپی ده‌چێت ناچار سه‌رهه‌نگ ده‌ست له‌خوێندن به‌رده‌داو بۆ شت فرۆشتن ده‌كه‌وێته‌ سه‌رجاده‌كان، دواتر چه‌ندین پیشه‌ی تری قوڕس به‌ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه‌ تاقی ده‌كاته‌وه‌. دواكاریشی داربەستی بنمیچ (نه‌جاڕی سه‌قفی خانوو) ده‌بێت. چونكه‌ كارێكاری كردنه‌كه‌ی رێگربووه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ وه‌رزش بدات، بۆیه‌ داوا له‌ وه‌ستاكه‌ی ده‌كات نیوه‌ی پاره‌كه‌ی ببڕێت تا عه‌سران بۆ مه‌شق و یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی بدا بڕوات، وه‌ستا محمد نه‌جاڕیش بێ بڕینی پاره‌كه‌ به‌ داواكارییه‌كه‌ی ڕازی ده‌بێت.
https://fbcdn-sphotos-c-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/167146_186649454685271_5848550_n.jpg

- دوای ئه‌وه‌ لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌رِێكه‌وتى 12/4/2001 بانگهێشتی سه‌رهه‌نگ ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ئەمەش دوای ئەو ئاستەی لە یەكەم پاڵەوانیەتی فەڕەنسۆ هەریری پیشانی دەدا، له‌وێوه‌ ڕووی ژیانی ده‌گۆڕێت و به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت. وه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه‌ ده‌بێته‌ گۆڵچی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێرو له‌وساوه‌ یانه‌كه‌ به‌قوناغێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕێت. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین نازناوی گشتی و تاكه‌كه‌سی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێرو هه‌ڵبژارده‌كانی عێڕاق به‌ژداری له‌چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و چەند ساڵێك به‌باشترین وه‌رزشكاری ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێ هەروەها بەباشترین گۆڵچی هەردوو خولی كودرستان و عێڕاق هه‌ڵبژێردراوە، وه‌ خاوه‌نی چەند ژماره‌ پێوانه‌ییەكی تاكه‌كه‌سی و گشتیشه‌ له‌ خولی عێڕاق.


(( هه‌ڵبژارده‌ ))
وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ش سه‌ره‌تا له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان یارى كردووه‌، دوو یاری له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و لاوانی عێڕاق به‌ بۆنه‌ى یادى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ شارى هه‌ولێر و شارى سلێمانى سازدراوه‌، پاش ئه‌و دوو یارییه‌ رِاهێنه‌رانى لاوانى عێراق سه‌رهه‌نگیان ده‌ست نیشان كرد بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌. له‌گه‌ڵ لاوانى عێراق به‌شدارى دوو خولى نێو ده‌وڵه‌تیان كرد ، یه‌كه‌مین خول له‌ شارى ئۆساكاى وڵاتى یابان به‌رِێوه‌ چوو به‌ناوى (خولى نیگاتاى نێوده‌وڵه‌تى)، له‌رِێكه‌وتى 12/7/2004 گه‌یشتنه‌ شارى ئۆساكاى بۆ به‌شدارى كردن له‌م خوله‌دا ، ئه‌وه‌بوو له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ست هێناو هه‌ڵبژارده‌ى یابانیش به‌پله‌ى یه‌كه‌م هات، سه‌رهه‌نگ له‌و یارییه‌ به‌ژداری ناكات به‌هۆی هه‌بوونی كارتی سور. خولى دووه‌میش پاڵاوتنى جامى جیهانى لاوان بوو كه‌ له‌ وڵاتى مالیزیا به‌رِێوه‌چوو له‌ رِێكه‌وتى 12/9/2004 .
http://https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/q71/s720x720/1013135_528566023865833_591968065_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێڕاق ))
پاشان پاش دابرِانێكى كورت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ، دیسان گه‌رِایه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق وه‌رگیرا ، دوای ئه‌وه‌ى ئاستێكى باشى پیشاندا له‌خولى عێراقى 2005-2006 به‌تایبه‌تى له‌یارییه‌كانى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌جه‌ف له‌یاریگاى گه‌لى شارى به‌غدا و یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى مینا له‌ هه‌ردوو شارى هه‌ولێر و به‌سرا ، ئه‌وه‌بوو بوو به‌ جێگاى سه‌رنجى رِاهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و دواتر بووه‌ سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌و خاوه‌نی شه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تییه‌. له‌سه‌روبه‌ری بوون به‌سه‌ره‌كی له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ یه‌ك دوو ڕۆژنامه‌نووسی به‌غدا دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌و هێرش كردنه‌ سه‌ر سه‌رهه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێ به‌وه‌ی به‌ڕه‌وای نازانن سه‌ره‌كی بێت. دوای ئه‌وه‌ به‌بێ خستنه‌ڕووی هۆكار له‌دوای هه‌ردوو یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له‌گه‌ڵ سعودیاو كۆریای باشوور دوور ده‌خرێته‌وه‌، براده‌ره‌كانی ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ شریتی شاشه‌ی كه‌ناڵی عێراقیه‌ دوورخستنه‌وه‌ت ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/399256_442569669132136_2041573340_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ))
ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌و له‌خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین نازناوی خولی عێڕاقی. له‌باره‌ی مانه‌وه‌شی له‌یانه‌كه‌ی: ده‌وروبه‌ری ساڵی ٢٠٠٨ بۆندی یانه‌یه‌كی ئێرانی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌. ئه‌مساڵیش له‌ ٢٠١٣ به‌بۆندی دوو یانه‌ی دیاری خولی عێڕاقی ڕازی نه‌بووه‌و له‌سه‌ر بڕیاری له‌مێژینه‌ی سووره‌ كه‌ له‌یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشی دێنێت.

دیوێكی تری ژیانی سه‌رهه‌نگ:
- خاوه‌نی حه‌وت گۆرانیه‌.
- كاری بۆ دوو كورته‌ فیلمی خۆی كردووه‌
- شیعر ده‌نووسێ.
- خه‌ریكی بوون به‌ فۆتۆغرافه‌رێكی ئه‌كادیمیه‌.
- چه‌ند مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك)یشی هه‌یه‌.
- خاوه‌ن هه‌ندێك وتاری وه‌رزشیه‌ له‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان.
- دوو به‌هره‌ی تریشی هه‌یه‌ خۆشنووسی و وێنه‌كێشان به‌ڵام له‌به‌ر وه‌رزش هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌ گرنگی پێنه‌داون.

سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له‌ زانیارییه‌كان: http://www.suncollection.org/site/werzs … 33-20.html
سه‌رچاوه‌: www.s21.me

فه‌یس بووك:
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin21
https://www.facebook.com/smn21com

لینكی ڕاسته‌وخۆی وێنه‌كانی ئه‌م فه‌یسبووكانه‌:
https://www.facebook.com/smn21com/photos_albums
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin21/photos_albums