1

بابه‌ت: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

ئــامـاده‌كـردنی ( سـانی نـاصیح )
( 25 / 10 / 2013 )رۆژی( هـه‌ینی )

راپۆرت : كلاسیكۆی ئیسپانیـا / جـه‌نگی كـه‌ته‌لۆنیته‌كـان و مـه‌دریدیه‌كــان .

بابه‌ت: راپۆرتێك له‌ سـه‌ر یاری كلاسیكۆی خـولی ئیسپانیـا له‌ نێوان ( به‌رشلۆنه‌ و ریال مـه‌درید ) ، خستنـه‌رووی چه‌ند ئـامـارێك له‌ یاری كلاسیكۆی هـه‌ردوو یانه‌ له‌مێژووی روبه‌رووی بونه‌وه‌ هـه‌ردوو یـانه‌گـه‌وره‌كـه‌ی ئیسپانیـا و جیهـان
http://im34.gulfup.com/pt4gU.jpg
له‌درێژه‌ی یارییه‌كـانی خـولی پله‌یه‌كـی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ سبـه‌ی شـه‌ممه‌ له‌جـه‌وله‌ی ( 10 ) كــاتژمێر 7:00ی شــه‌و بـه‌كـاتی هـه‌رێمی كـوردستــان  ، له‌ یــاری كلاسیكـۆ هــه‌ردوو یـانه‌ی ( به‌رشلۆنه‌ و ریــال مــه‌درید ) له‌ یاریگــای ( كـامپ نو ) یاریگـایی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هـه‌ردوو یــانه‌ روبه‌ری یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ .
یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌پـاڵپشتی هـانده‌ران و یاریگـای خـۆی هـه‌وڵی سـه‌ركـه‌وتن ده‌دات تـاله‌پێشه‌نگ جێگیربێت ، به‌ڵام كێشه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ هێلی به‌رگری دا یه‌ كه‌ هێله‌كه‌ی زۆر لاواز ده‌بین درێت یاریزانێكی وه‌ك ك-رۆنـاڵدۆ ده‌توانێت به‌ئاسانی هێلی به‌رشلۆنه‌ ببڕێت ئه‌گـه‌ر وه‌ك یاری رابردوو بێت ، ده‌بێت راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ رێگاچـاره‌سـه‌رێك بۆ ئه‌م كیشه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌ .
یــانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ خــولی ئیسپانیــا ( له‌ 9 یاری 8 بردنه‌وه‌ و 1 به‌رامبه‌ر و 0 دۆراندنی نیه‌ به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 25 خـاڵ له‌ پێشه‌نگ دێت ) له‌سـه‌رجـه‌م یارییه‌كـان دا (  28 گۆڵی تۆمـار كـردووه‌ و 6 گۆڵی لێكـراوه‌ ، كۆی گشتی گۆڵه‌كـانی 22 گۆڵه‌ )
یانه‌ی ریال مـه‌درید بۆ سـه‌ركـه‌وتن گه‌شت ده‌كـات بۆ به‌رشلۆنه‌ به‌ئـامـانجی به‌ده‌ست هێنـانی سێ خـاڵی یارییه‌كـه‌یه‌ .
یـانه‌ی ریال مـه‌درید ( له‌ 9 یاری 7 بردنه‌وه‌ و 1 به‌رامبه‌ر و 1 دۆراندنی هـه‌یه‌ به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 22 خــاڵ له‌پله‌ی سێیه‌م دێت )
له‌سـه‌رجـه‌م یارییه‌كـان دا ( 19 گۆڵی تۆمـار كـردووه‌ و 9 گۆڵی لێ كـراوه‌  كۆی گشتی گۆڵه‌كـانی 10 گـۆڵه‌ )


ئـامـاره‌كـان له‌ مێژووی روبه‌رووبوونه‌وه‌ی هـه‌ردوو یـانه‌ له‌ خـولی ئیسپانیــا .

یــانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگـایی كـامپ نوو له‌ ( 83 ) یاری  : 47 جـار سه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌ 17 جـار به‌رامبه‌ر بووه‌ ، ریال مـه‌درید 19 جـار سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌ ، به‌رشلۆنه‌ ( 165 ) گـۆڵی تــۆمـار كـردووه‌ ، ریال مـه‌درید ( 97 ) گـۆڵی تـۆمـار كـردووه‌ .

یانه‌ی ریال مـه‌درید له‌ یاریگـایی ( سـانتیاگـۆبیرنـابیـۆ ) له‌ ( 83 ) یاری ( 51 ) جـار سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌ ، ( 15 ) جـار به‌رامبه‌ر بوونه‌ ، به‌رشلۆنه‌ ( 17 ) جـار سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌ له‌ به‌رنــابیۆ ، ریال مـه‌درید ( 173 ) گـۆڵی تۆمـار كـردووه‌ ، به‌رشلۆنه‌ش 94 گـۆڵی تـۆمـار كـردووه‌ .

كۆی گشتی :
له‌ ( 166 ) یــاری به‌رشلۆنه‌ له‌ ( 64 ) یاری براوه‌ بووه‌ ، ریال مـه‌درید ( 70 ) جـار براوه‌ بووه‌ ،  له‌ ( 32 ) یاری هـه‌ردوو لابه‌رامبه‌ر بوونه‌ ، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ( 259 ) گـۆڵی تۆمـار كـردووه‌ ، یانه‌ی ریال مـه‌درید ( 270 ) گـۆڵی تـۆمـار كـردووه‌ .


به‌شێوه‌یه‌كی گشتی روبه‌روبونه‌وه‌ی هـه‌ردوو یــانه‌ :

ئه‌گه‌ر سـه‌یری روبه‌روبونه‌وه‌ی هـه‌ردوو یانه‌ بكه‌ین له‌میژوو دا له‌كـۆی گشتی ( 224 ) یاریان ئه‌نجـام داوه‌ .
یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ( 87  )جـار سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌
یانه‌ی ریال مـه‌درید(  89 ) جـار سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنــاوه‌
هـه‌ردوو یانه‌( 48  )جــار به‌رامبه‌ر بوونـه‌.
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ( 363 ) گـۆڵی تـۆمـار كـردووه‌ .
یانه‌ی ریال مـه‌درید ( 368 ) گـۆڵی تـۆمـار كـردووه‌ .

( به‌رشلۆنه‌ و ریال مـه‌درید )له‌ یاریگـای كـامپ نوو :

له‌یــاریگــایی كــامپ نـو یـانه‌ی به‌رشلۆنه ( ‌ 108  )یــاری ئه‌نجـام داوه‌ ، ( 60 ) جـار براوه‌  بووه‌ ، ( 23 ) جــار به‌رامبه‌ر بووه‌ ، یانه‌ی ریال مـه‌درید 25 جـار له‌ یاریگـایی كـامپ نوو سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌ ، به‌رشلۆنه ( ‌ 215  )گـۆڵی تۆمـار كـردووه‌ ، ریال مـه‌درید(  134  )گـۆڵی تۆمـار كـردووه‌ .


( 7 ) یاریزانی گـۆڵكـاری كلاسیكـۆ
له‌ یــانه‌ی ریــال مــه‌درید یــاریزان (  دی ستیڤانۆ ) كـۆی گــۆڵه‌كــانی ( 18 ) گــۆڵ
له‌ یــانه‌ی بـه‌رشــلۆنه‌ یاریزان(  لیونل میسی  )كـۆی گــۆڵه‌كــانی ( 18 ) گــۆڵ
له‌ یــانه‌ی ریــال مــه‌درید یــاریزان(  رائول  )كـۆی گــۆڵه‌كــانی ( 15 ) گــۆڵ
له‌ یــانه‌ی ریــال مــه‌درید یــاریزان (  خینتۆ  )كـۆی گــۆڵه‌كــانی ( 14 ) گــۆڵ
له‌ یــانه‌ی ریــال مــه‌درید یــاریزان  ( بۆسكاش )كـۆی گــۆڵه‌كــانی ( 14 ) گــۆڵ
له‌ یــانه‌ی بـه‌رشــلۆنه‌ یاریزان(  سیزار  )كـۆی گــۆڵه‌كــانی ( 14) گــۆڵ
له‌ یــانه‌ی ریــال مــه‌درید یــاریزان  ( كریستانۆ رۆنــاڵدۆ )كـۆی گــۆڵه‌كــانی ( 14 ) گــۆڵ


( 10 ) یاریزانی زۆرترین یاری كـه‌ له‌كلاسیكۆ یاری كردبێت ئه‌مـانن :

له‌یانه‌ی ریال مـه‌درید یاریزان ( خینتۆ ) له‌ ( 42 ) یاری ،  ( 3780 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یانه‌ی ریال مـه‌درید یاریزان ( سانشیز ) له‌ ( 42 ) یاری ،  ( 3368 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یانه‌ی ریال مـه‌درید یاریزان ( هییرو ) له‌ ( 37 ) یاری ،  ( 3170 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ یاریزان ( چاڤی هیرناندیز ) له‌ ( 37 ) یاری ،  ( 3117 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یانه‌ی ریال مـه‌درید یاریزان ( رائول ) له‌ ( 37 ) یاری ،  ( 2947 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یانه‌ی ریال مـه‌درید یاریزان ( سانتیان ) له‌ ( 35 ) یاری ،  ( 2581 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یانه‌ی ریال مـه‌درید یاریزان ( كاسیاس ) له‌ ( 34 ) یاری ،  ( 3090 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یانه‌ی ریال مـه‌درید یاریزان ( میشیل ) له‌ ( 34 ) یاری ،  ( 2854 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ یاریزان ( پیۆڵ ) له‌ ( 32 ) یاری ،  ( 2819 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.
له‌یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ یاریزان ( سیگرا ) له‌ ( 31 ) یاری ،  ( 2790 )خـوله‌ك یاری كـردووه‌.


گـه‌وره‌ترین ئه‌نجــامـه‌كــانی یاری كلاسیكــۆ :

وه‌رزی  1915/1916 : ر.مدريد 6-6 برشلونه‌    (جامی شـا)
وه‌رزی  1925/1926 : ر.مدريد 1-5 برشلونه‌    (جامی شــا)
وه‌رزی  1929/1930 : ر.مدريد 5-1 برشلونه‌    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1934/1935 : ر.مدريد 8-2 برشلونه‌    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1934/1935 : برشلونه‌ 5-0 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1942/1943 : برشلونه‌ 5-5 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1944/1945 : برشلونة 5-0 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1949/1950 : ر.مدريد 6-1 برشلونة    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1950/1951 : برشلونة 7-2 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1951/1952 : ر.مدريد 5-1 برشلونة    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1953/1954 : ر.مدريد 5-0 برشلونة    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1953/1954 : برشلونة 5-1 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1956/1957 : برشلونة 6-1 ر.مدريد    (جامی شـا)
وه‌رزی  1962/1963 : برشلونة 1-5 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1973/1974 : ر.مدريد 0-5 برشلونة    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1993/1994 : برشلونة 5-0 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  1994/1995 : ر.مدريد 5-0 برشلونة    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  2008/2009 : ر.مدريد 2-6 برشلونة    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)
وه‌رزی  2010/2011 : برشلونة 5-0 ر.مدريد    (لالیگـا ، ئیسپانیـا)

http://im34.gulfup.com/Cuf6e.jpg

تێبینی // تكـایه‌ له‌كـاتی بڵاو كـردنه‌وه‌ی بابه‌ت ئـامـاژه‌ به‌ســه‌رچـاوه‌كـه‌ی بكـه‌ له‌گه‌ڵ نـوسـه‌ركـه‌ی .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

سلاو
به‌رێوبه‌رایه‌تی تاریخه‌كـه‌ راست بكه‌نه‌وه‌ 25 / 10

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

3

وه‌ڵام: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ سانی ماندونه‌بی برام  ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌كه‌ت ماندوبونی ئه‌وی به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ به‌رشه‌[/size]

4

وه‌ڵام: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ سانی ماندونه‌بی برام  ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌كه‌ت ماندوبونی ئه‌وی به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ به‌رشه‌[/size]

زۆر سوپاس مـامۆستـا ، سه‌ركـه‌وتن هـه‌ربۆ به‌رشه‌یه‌ .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

5

وه‌ڵام: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

دەستەکانت خۆشبیت کاک سانی بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە جوان و قەشەنگە ..
من پێم وایە یاریەکە زۆر بەهێز دەبێت هەرچەندە هەموو کلاسیکۆکان بەهێزبوون بەڵام ئەمەیان بەرای من جیاوازە ... پێکهاتەی هەردوو یانە گۆرانکاری بەسەر داهاتووە .. بەتایبەت دوای هاتنی هەردوو یاریزان
گاریث بەیڵ و نایمار جۆنیۆر یاریەکە گرو تینیکی تایبەتی خۆی دەبێت ..بۆیە پێشبینی کردنی ئەم یاریە
کەمێ قورس دەبێت بۆ هەواداران و چاودێران و شارەزایانی بواری وەرزشی جیهانی ...

ببورە درێژەم پێدا هەر سەرکەوتووبیت برا گیان ...

[center]گـــــه‌ر زاڵـــم لـــه‌ پــه‌روانــه‌ چــــــێ
پـــه‌روانــه‌ ژانـه‌نــه‌ك ئــه‌و زاڵــم بـــێ

نـــە گری بــۆ کــــەسێــــک کـــــە بــــۆت نـــەگـــری...
هـــەریــەک لـــە ئێــــمە ڕۆژێك دێت ئـــــە بیــــن بـــە یــــــادگاری[/center]

6

وه‌ڵام: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

A L V A نووسی:

دەستەکانت خۆشبیت کاک سانی بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە جوان و قەشەنگە ..
من پێم وایە یاریەکە زۆر بەهێز دەبێت هەرچەندە هەموو کلاسیکۆکان بەهێزبوون بەڵام ئەمەیان بەرای من جیاوازە ... پێکهاتەی هەردوو یانە گۆرانکاری بەسەر داهاتووە .. بەتایبەت دوای هاتنی هەردوو یاریزان
گاریث بەیڵ و نایمار جۆنیۆر یاریەکە گرو تینیکی تایبەتی خۆی دەبێت ..بۆیە پێشبینی کردنی ئەم یاریە
کەمێ قورس دەبێت بۆ هەواداران و چاودێران و شارەزایانی بواری وەرزشی جیهانی ...

ببورە درێژەم پێدا هەر سەرکەوتووبیت برا گیان ...

سوپاس بۆتۆ
چاوه‌ری یارییه‌كی خۆش ده‌بین

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

7

وه‌ڵام: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

سه‌رکه‌وتن لۆ خۆمانه‌ مه‌درید

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

8

وه‌ڵام: ستـۆدیۆی كلاسیكۆی ئیسپانیــا ( به‌رشلۆنه‌ & ریال مـه‌درید )

[size=30]ســـــه‌ركه‌وتن بــــــــــــۆ خۆمــــــــــــــــــــــــــــــــانه‌          [/size]

[size=40]بــارســا     barca    بـــارســـا   barca      بـــارســــا    barca      [/size]

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]