بابه‌ت: خولی نایابی عێراق ، هـه‌ولێر سێ خـاڵی له جـهویه وهرگــرت .
خولی نایابی عێراق ، هـه‌ولێر سێ خـاڵی له جـهویه وهرگــرت .
ئا/ سـانی نـاصیح
ئـهمــرۆ له ده‌سپێكی یارییه‌كـانی خـولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ یـانه‌ی ھـهولێر له یه‌كـه‌م یاری له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خـۆ تـوانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سـه‌ر یـانه‌ی قوه‌جـه‌ویه به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 1 )
گێمی یه‌كـه‌می یارییهكـه:
له سـهرهتـایی گێمی یه‌كـه‌می یارییهكـه دا له‌خـوله‌كی 4 یاریزان ئه‌مجد راضی تـوانی گۆڵی یه‌كـه‌م بۆ یانه‌ی هـه‌ولێر تـۆمـار بكـات ، له‌خـوله‌كی 23 یاریزان ئیبراهیم كـامل تـوانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌ی هـه‌ولێر تـۆمـار بكـات ، له‌خـوله‌كی 29 یاریزان هـه‌ردی سیامند گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی هـه‌ولێر تـۆمـار كـرد ، له‌خـوله‌كی 33 ش یاریزان نبیل صباح یانه‌ی هـه‌ولێری كـرده خـاوه‌ن گـۆڵی سێیه‌م ، له‌خـوله‌كی 44 یاریزانی یانه‌ی جـهویه حـمادی احمد لێدانێكی سزای له‌ده‌ست دا ، له‌خـوله‌كی 45 یاریزانی یانه‌ی هـه‌ولێر نبیل سه‌باح بهكـارتی سور ده‌ر كـرا ، گێمی یه‌كـه‌م به‌م ئه‌نجـامه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هـه‌ولێر كـۆتایی هـات .
گێمی دوومی یارییهكـه:
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا هیچ كـام له یانه‌كان نه‌یان توانی گۆڵ تـۆمـار بكه‌ن و یارییهكـهش به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 1 ) له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هـه‌ولێر كـۆتایی هـات و توانی لهیهكـهم یاری دا سێ خـاڵ به‌ده‌ست بهێنن له‌سـه‌ر حیسابی یانه‌ی قوه‌جه‌ویه .