1

بابه‌ت: بۆ خۆم و تەمەنی زۆرم کۆڵی تاوانم لەکۆڵە

بۆ خۆم و تەمەنی زۆرم کۆڵی تاوانم لەکۆڵە
کەسێ نیە بێ  بەهانای منی داماوو کزۆلە
ئەی دڵەی شێت بە هۆی تۆوە خاوەنی تاوانی قورسم

بۆ زانینی چارە نووسم بۆ لێم ناگەڕێی بپرسم
ئەی بە سۆز و بەزەییدار ئەگەر تۆ ناهێی بەهانم
پشتم چەما لەبن کۆڵی تاوانی قورسی بێمانام

..شوان مامساڵ..