1

بابه‌ت: ئارام گرتن گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ره‌


ئارام گرتن گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ره‌
به‌سه‌رهاتێکی زۆر به‌سود له‌ ژیانی خۆشه‌ویست بۆ ئێوه‌یه‌ خۆشه‌ویست 

ئیمامی عمر له‌باره‌ی ژیانی خێزانی پێغه‌مبه‌ر بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ : تێروانینی زۆر کاریگه‌رن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ خێزانیه‌کانی ئه‌مڕۆمان :
دراوسێیه‌کم هه‌بوو ، به‌ نۆره‌ ده‌چووینه‌ سه‌ردانی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌وسلم ) ڕۆژێك ئه‌و ده‌چوو ، هه‌واڵی رۆژانه‌م بۆ ئه‌و ده‌هێنایه‌وه‌ ، رۆژێك ئه‌و دراوسێیه‌م هات و زۆر به‌خێرایی له‌ ده‌رگاکه‌می دا، به‌ زووی چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ وتی : رووداوێکی گرنگ هه‌یه‌
منیش وتم " بێ بڕواکان هێرشیان کردووه‌ ؟ "
وتی : له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ... پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ هاوسه‌ره‌کانی جیابۆته‌وه‌ .. " یه‌کسه‌ر له‌ دڵی خۆمدا وتم : " یات حه‌فصه‌ی کچم دۆڕا، چاوه‌رێی ئه‌مه‌م ده‌کرد " هه‌ستام و ڕۆیشتمه‌ لای حه‌فصه‌ی کچم .. ده‌گریا ... حه‌زره‌تی عمر ، ناره‌حه‌تی و غه‌مگینی له‌ هاوسه‌ره‌کانی تری پێغه‌مبه‌ری خواو ئه‌و هاوڵانه‌شدا که‌ رووداوه‌که‌یان بیستبوو ده‌بینێت ، بۆ تێگه‌یشتن له‌ ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که‌ ، ده‌یه‌وێت پێغه‌مبه‌ری خوا ببینێت به‌ڵام رێگه‌ی پێ نادرێت ، دواتر دیسان هه‌وڵ ده‌دات ، ئه‌مجاره‌ ده‌گاته‌ حضوری ، دوای ئه‌وه‌ی که‌ تێده‌گات پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ هاوسه‌ره‌کانی جیانه‌بۆته‌وه‌ ، ئارام ده‌بێته‌وه‌ له‌ پاشاندا ده‌لێت : " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه‌ ده‌ناسیت، ئێمه‌ قوره‌یشی گه‌وره‌ی ژنه‌کانمان بووین کاتێك هاتینه‌ مه‌دینه‌، لێره‌ بینیمان که‌ ژنه‌کان گه‌وره‌ی پیاوه‌کانن ، ژنه‌کانی ئێمه‌ش له‌وانه‌وه‌ ئه‌و خووه‌یان وه‌رگرتووه‌ "
ڕۆژێك له‌ هاوسه‌ره‌که‌م تووڕه‌ بووم که‌ به‌رامبه‌رم وه‌ستابووه‌وه‌ منیش ئه‌وه‌م به‌ دروست نه‌زانی و ئازارم دا ، که‌چی پێی وتم بۆچی ئازارم ده‌ده‌یت ؟ وه‌ڵاهی هاوسه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ریش به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وه‌ستنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌ پێویستی بزانن خۆشیان عاجز ده‌که‌ن و به‌ درێژایی رۆژ پێغه‌مبه‌ری خوا به‌جێ ده‌هێلن "
به‌ حه‌فصه‌ی کچم ووت : تۆش به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌وه‌ستیته‌وه‌ ؟ حه‌فصه‌ش وتی : به‌ڵێ ، هیچ کاممان ئه‌و رۆژه‌ تا شه‌و ناچینه‌ لای .
پێم وت : هه‌رکه‌س له‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌ بکات، زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ دۆڕاوه‌کان ده‌بێت ، کێ له‌ ئێوه‌ دڵنیایه‌ که‌ به‌ توره‌ و بێزاکردنی پێغه‌مبه‌ر (صل الله‌ علیه‌وسلم ) نه‌که‌وێته‌ به‌ر توره‌یی خوایی گه‌وره‌ ؟ خوا ده‌زانێت له‌ کاتێکدا په‌رێشان ده‌بن، حه‌فصه‌ی کچم ئاگادار کرده‌وه‌ " هه‌رگیز له‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌وه‌ستیته‌وه‌ و کارێکی بێزارکه‌ت لێ نه‌وه‌شێته‌وه‌ " له‌ پاشاندا حه‌زره‌تی عمر ده‌لێت :
" که‌ من ئه‌مانه‌م ده‌وت، پێغه‌مبه‌ری خوا زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد ".
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست که‌ هه‌میشه‌ به‌سنگ فراوانی و ئارامگریه‌وه‌ به‌ره‌نگاری هه‌موو رووداوێك ده‌بووه‌وه‌، بناغه‌یه‌کی له‌ ئاسوده‌یی و جیهانی خۆشبه‌ختی داکوتاوه‌ که‌ تا قیامه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئێستا ئیرت زۆر باش له‌وه‌ تێده‌گه‌ین که‌ ئارام گرتن گه‌وره‌ترین رێگه‌ چاره‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی خێزانیدا

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

وه‌ڵام: ئارام گرتن گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ره‌

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

http://smn21.com/up/uploads/gif/68b112ee23.gif

3

وه‌ڵام: ئارام گرتن گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ره‌

سوپاس خوشکه‌که‌م

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

4

وه‌ڵام: ئارام گرتن گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ره‌

دەستەکانت خۆش بێ . بەهیوای بەردەوامی

ئیلاهی
چی بڵێم ،داوای چی بکەم
کە هەموو شتێکم هەیە و هیچم نیە ....
http://smn21.com/up/uploads/jpg/a789da974c.jpg