1

بابه‌ت: كریستانۆ به‌شداری یاری دێربی مه‌درید ده‌كات؟

http://smn21.com/up/uploads/jpg/9ee4f46d3a.jpg
پاش ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌تله‌تیكۆ بیلباودا به‌ کارتی سوور له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ناوه‌رزشی كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ ئێستادا مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و باشترین یاریزانی جیهان كریستانۆ ڕۆناڵدۆ به‌شداری یارییه‌كانی چوون و هاتنی قۆناغی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا نه‌كات.

له‌ ئێستادا هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ترسه‌وه‌ چاوڕێی بڕیاری یه‌كیه‌تی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێت و كریستانۆ بۆ 3 یاری یان زیاتر له‌ لالیگا ڕابگیرێت، ئه‌وا ناتوانێت به‌شداری هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ بكات. ئه‌گه‌ریش ته‌نها دوو یاری یان یارییه‌ك ڕابگیرێت ئه‌وا ده‌توانێت به‌شداری ئه‌و دوو یارییه‌ چاره‌نووسسازه‌ بكات.

به‌گوێره‌ی "ماركا"، ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ ته‌نها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كریستانۆ به‌ سووكی له‌ ڕووخساری یاریزانی به‌رانبه‌ری داوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ش شایانی ده‌ركردنه‌. هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌ كریستانۆ ته‌نها یه‌ك یاری ڕابگیرێت و به‌مه‌ش ده‌توانێت به‌شداری یارییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكات.

جێگه‌ی باسه‌ كریستانۆ به‌م ده‌ركردنه‌ی بۆ جاری چواره‌مین له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید و هه‌شته‌مین له‌ مێژوویدا به‌كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

وه‌رزی ڕابردووش به‌رانبه‌ر به‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ له‌ یاری كۆتایی جامی شادا به‌ كارتی سوور ده‌كرا، به‌مه‌ش به‌شداری دوو یاری یه‌كه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی نه‌كرد.

وه‌رگیراوه‌..
ئاماده‌كردنی: هه‌ژار قادری

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink