بابه‌ت: بهوێنهكچانی هه‌ولێر به‌رده‌وامن له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان ،به‌ڵام راهێنه‌ر
كچانی هه‌ولێر به‌رده‌وامن له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان ،به‌ڵام راهێنه‌ر بێزار بووه !
ئا/ سانی ناصیح
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه وه‌ك خۆئاماده‌كردنی یارییه‌كانی خولی فوتساڵی نایابی كوردستان بۆ ئافۆهتان یـانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ى شيوفات كه‌زۆربه‌ی یاریزانه‌كان ئه‌رارات بوون ئه‌نجام دا له یارییه‌كه‌ش دا كچانی یانه‌ی هه‌ولێر توانیان ئاستێكی به‌رز نیشان بدن و توانیان به‌ئه‌نجـامی ( 5_1 )سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌رێگه‌ی یاریزانان ( كاپتین نه‌سرین سێ گۆڵ و دووگۆڵ یش له‌رێگه‌ی یاریزان خه‌نده )تۆماریان كرد .
ده‌رباره‌ی یارییه‌كه‌ش كاپتینی یانه‌ی هه‌ولێر نه‌سرین به‌م شێوه‌یه بۆمان دووا " زۆرخۆشحاڵ بووم به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌م له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ، هه‌رچه‌نده پێكاته‌ی یانه‌كه‌مان ته‌واو نه‌بوون چه‌ند یاریزانێكمان نههاتووبن به‌ڵام توانیمان جێگایی ئه‌وان پربكهینهوه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین .
یاریزان گو ڵستانیش به‌م شێوه‌یه بۆمان دووا ، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌خوازم بۆ یانه‌ی هه‌ولێر خۆشحاڵ بوو به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌م .
راهێنه‌ری یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێریش " مامۆستا مازن " به‌م شێوه‌یه بۆمـان دووا ده‌ڵێت " هه‌رچه‌نده بهتامابوو مانگی 12 بتولهكهمان بروات به‌ڵا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دارایی له یانه‌كان هه‌یه ، ئێمه‌ش چاوه‌روان بووین به‌ڵام ئه‌وه بووه مانگی سێ هێشتان دیار نیه كه‌ی یارییه‌كان ده‌روات داوهلهیهكێتی تۆپی پێ كوردستان ده‌كه‌م ئه‌م بتوڵهمان بۆبروێنێت چوونكه یه‌ك بتوڵه هه‌یه له كوردستان به‌راستی توشی بێ ئه‌مه‌لی بووینه ههرتهمرین ته‌مرین و یاری دۆستانه بۆیه ئێمه‌ش نامانه‌وێت دانیشین ئێمه پاڵه‌وانی عێراقین . داوهدهكهم به‌زووترین كات خوله‌كه بروات .
فۆتۆ ههربهخۆم