بابه‌ت: به‌وێنه سه‌رهه‌نگ موحسین و كۆسره‌ت بایز چیان گوت دووای یاری .
به‌وێنه سه‌رهه‌نگ موحسین و كۆسره‌ت بایز چیان گوت دووای یاری .
سانی ناصیح
دووی ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر بوو به‌ئه‌نجامی ( 1_1 )به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ووتی باشور ، گۆڵچی و كاپتینی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین و كۆسره‌ت بایز یاریزانی یانه‌كه له‌لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ( YSM21 )گوتیان :
سه‌رهه‌نگ مووحسین " سه‌رهه‌نگ مووحسین " ئێمه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ده‌رفه‌تێكی زۆرمان له‌ده‌ستدا. یاریزانهكانیشیمان پاش یارییەکە ددانیان بەوە نا لەبارەی بەفیڕۆدانی ئەو هەلانەی بۆمان هەڵکەوت. باسی ئه‌وه‌شی کرد پێویسته پیلانی راهێنه‌ر به‌باشی جێ به‌جێ بكرێت ، هه‌رله‌درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا گووتی ده‌بێت گرینگیدانمان به‌خولی عێراق، وەک گرینگییە لەڕادەبەدەرەکەمان بێت به جامی یه‌كێتی یانەکانی ئاسیا لەهەموو ڕوێکەوە، بۆ ئەوەی دوو دۆخی جیاواز و لەیەک دوور نەبینین هەروەک هەیە.
كۆسرت بایز گووتی : " ئێمه ده‌بوایه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌وتی باشور ئێمه ده‌رفه‌تی زۆرمان له‌ده‌ست دا به‌ڵام نه‌مان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ین ئه‌وانیش له دواخوله‌ك توانیان گۆڵ تۆمـار بكه‌ن ، ئه‌م به‌رامبه‌ر بوونه بۆ ئێمه باش نه‌بوو ده‌بێت ئێمه ئاماده‌كاری باشتربكه‌ن تاقهرهبووی یارییه‌كانی دیكه بكه‌ینه‌وه .