1

بابه‌ت: راپۆرت : هه‌ولێر بۆ سه‌ركه‌وتن سه‌فه‌ری زاخۆی كردووه‌ .

راپۆرت : هه‌ولێر بۆ سه‌ركه‌وتن سه‌فه‌ری زاخۆی كردووه‌ ، دۆراند بێ هیوابوونه‌ له‌خوله‌كه‌

سانی ناصیح-ysm21
سبه‌ی هه‌ینی له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆتۆپی پێ له‌گرووپی یه‌كه‌م له‌ قۆناغی دووه‌م له‌جه‌وله‌ی پێنجه‌م كاژمێر 3:30ی عه‌صر یـانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی زاخۆ له‌ شـاری زاخۆ ، یـانه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌ركه‌وتن سه‌فه‌ری كردووه‌ بۆ شـاری زاخۆ ، یانه‌ی زاخۆش له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خۆی چاوی له‌سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه‌ ، سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر واته‌ هیوایه‌ك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مل ملانێ بۆ خولی عێراق دۆراندنی یشی بێ هیوا بوونه‌ له‌خولی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ له‌ یاری رابردوونه‌یان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت یـانه‌ی زاخۆی به‌قورسی دۆراندی یانه‌ی جه‌ویه‌ و یانه‌ی هه‌ولێریش له‌نێو یاریگایی خۆی به‌رامبه‌ر بوو .

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ پله‌ی رێزبه‌ندی پێنجه‌م دێت ته‌نها 17 خاڵی هه‌یه‌ ، 3 سه‌ركه‌وتن و 8 به‌رامبه‌ر بوونی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ 2 دۆراندن .
یانه‌ی هه‌ولێر 14 گۆڵی تۆمـار كردووه‌ 12 گۆڵی لێكراوه‌ .

یانه‌ی زاخۆ له‌پله‌ی رێزبه‌ندی حه‌وته‌م دێت 15 خاڵی هه‌یه‌ 4 بردنه‌وه‌ 3 به‌رامبه‌ر و 6 دۆراندنی هه‌یه‌ .
یانه‌ی زاخۆ 11 گۆڵی تۆمار كردووه‌ ، 17 گۆڵی لێكراوه‌ .

مێژووی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ردوویـانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ .
یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2002 كاتێك یانه‌ی هه‌ولێر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆی به‌ئه‌نجـامی ( 3:1 ) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ردوو یـانه‌ 20 جار رووبه‌روی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه‌ .
یـانه‌ی هه‌ولێر 14 جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ .
یانه‌ی زاخۆ 2 جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ .
هه‌ردوو یانه‌ 4 جار به‌رامبه‌ر بوونه‌ .
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌چووار گۆڵی بێ وه‌ڵام بووه‌ له‌ سـاڵی 2010له‌نێو یاریگایی خۆی .
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی زاخۆ دووگۆڵی بێ وه‌ڵام بووه‌ له‌ نێو یاریگـایی خۆی له‌سـاڵی 2011 .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/62b9895c2e.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .