1

بابه‌ت: هانده‌رانی ریال مه‌درید له‌ به‌رشلۆنه‌ تووره‌ن !!

هانده‌رانی ریال مه‌درید له‌ به‌رشلۆنه‌ تووره‌ن !!
ئا/ سانی ناصیح .
هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌به‌رشلۆنه‌ تووره‌ ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ یاری كلاسیكۆ فرۆشتنی پلیتی چوونه‌ نێو یاریگایی به‌رز كردۆته‌وه‌ .

رۆژنامه‌ی ئاس ـی ئیسپانی جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌وا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌ڵستاون به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پلیتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی یاریگایی كامپ نو  له‌ یاری كلاسیكۆ  بۆ 111 یۆرۆ به‌رز كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی تووره‌ كردووه‌ كه‌ له‌یاری یه‌كه‌م به‌ 70 یۆرۆ بوو كه‌ یارییه‌كه‌ له‌ سانیتاگۆبیرنابیۆ بوو ، هانده‌رانی ریال مه‌درید داوه‌ده‌كه‌ن كه‌ نرخه‌كه‌ دابه‌زێنن .
نه‌ك ته‌نها به‌رز كردنه‌وه‌ پلیتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بریاری داوه‌ كه‌وا 500كورسی بۆ هانده‌ری ریال مه‌درید ئاماده‌ بكات له‌ كاتێك دا جێگایی زیاتر له‌ 90هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه‌  یاریگای كامپ نوو.

ئه‌وه‌ی جێ ئاماژه‌یه‌ یاری كلاسیكۆ رۆژی 22 ئه‌م مانگه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ كاتژمێر 11 شه‌و له‌ یاریگای كامپ نو .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .