1

بابه‌ت: هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ داوه‌ی ئه‌م یاریزانانه‌ ده‌كه‌ن

هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ داوه‌ی ئه‌م یاریزانانه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌روی هه‌موویان پۆگبا !
ئا/ سانی ناصیح :
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌راپرسیه‌كی دا له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ، راپرسه‌كی ئه‌نجام دا بوو كه‌ پرسیارێكی ئاراسته‌ی هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ ، ئایه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ پێویستی به‌چ یاریزانێكه‌ بۆ تیپه‌كه‌ی ؟ .
له‌راپرسیه‌كه‌ دا هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كۆمه‌ڵێك یاریزانیان هه‌ڵبژارد كه‌ یاریزان پۆگبای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی یوڤانتس زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا كه‌ ( 2139 )ده‌نگ ( %51 ) .
هه‌ر له‌راپرسیه‌كه‌دا هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ به‌پێویستیان زانی كه‌وا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئه‌م یاریزانانه‌ش په‌لكێشی یانه‌كه‌ی بكات .
یاریزان كوكی یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ( %20 )ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
یاریزان رویس یاریزانی یانه‌ی بروسیا دۆرتموند ( %13 ) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا
یاریزان ماركو فيراتي یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجیرمان ( % 8 ) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا .
یاریزان فيدال باردو یاریزانی یانه‌ی یوڤانتوس ( %3 )ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/2641d305a4.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .