بابه‌ت: یاریزان كارزان ئه‌حه‌مد چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
یاریزانی كۆیه كارزان ئه‌حمه‌د باس له یارییه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كات و چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات !
ئاماده‌كردنی : سانی ناصیح
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان بۆتۆپی پێ یاریزانی به‌رگری ناسراو یانه‌ی كۆیه " كارزان ئه‌حه‌د " باس له یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان و باس له ئاستی یانه‌كه‌ی و ناوبژیوانان و یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان ده‌كات .
له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت دا باسی یارییه‌كـانی خولی پلیه‌كی كوردستان ده‌كـات .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خولی پله‌یه‌ك ده‌كه‌ی ؟
كارزان ئه‌حمه‌د : ده‌توانم بڵێم خولی پله یه‌كی تۆپی پێ ی كوردستان ئه‌مساڵ تا راده‌یه‌كی زۆر به‌هێز بوو ئه‌گه‌ر چی به‌شێك له یانه‌كان ئاماده‌كارییان به پێ ی پێویست نه‌بوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی.
ئایه تاچه‌ند ناوبژیوانان سه‌ركه‌وتو بوونه له‌كاره‌كانیان ؟
كارزان ئه‌حمه‌د : ناوبژیوانان تاراده‌یه‌ك ئاستیان باش بوو له‌م وه‌رزه‌دا وه ژماره‌یه‌ك ناوبژیوانی گه‌نجمان بینی كه‌وا جێگای ده‌ست خۆشیه، به‌گشتی هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌یان نه‌كرد كه‌وا كاربكاته سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كان .
رۆڵی یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان چۆن بوو له‌م وه‌رزه ئایه بریارییه‌كانی تاك لایانه بوو یان گشتی ؟
كارزان ئه‌حمه‌د : جێگای ده‌ست خۆشیه بۆ یه‌كێتی تۆپی پێ ی كوردستان له‌م بارودۆخه‌دا خوله‌كانی ئه‌نجام دا به‌ڵام تێبینی و قسه‌ی زۆریشمان له‌سه‌ری هه‌یه. ده‌توانم بڵێم بڕیاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێ ی كوردستان بڕیاری تاكه كه‌سی و بڕیاری میزاجین و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی نین هه‌مووشمان ده‌رك.
تاچه‌ند متمانه‌تان به‌خۆ بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌ون به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن ؟ هۆكاری چی بوو كه ئاستان به‌م شێوه‌یه بوو ؟
كارزان ئه‌حمه‌د : - له سه‌ره‌تاوه تیپه‌كه‌مان پێكهاته‌یه‌كی جیگیری نه‌بوو وه ئاستمان باش نه‌بوو دواتر چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له تیپه‌كه‌مان و شێوازی یاریكردنمان كرا‌و ئاستی یانه‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر چوو وه له‌دوای ئه‌وه تیپه‌كه‌مان له 12 یاری هیچ یارییه‌كمان نه‌دۆڕاند و تا دوا ساته‌كان ململانیمان كرد و له‌گه‌ڵ هیچ تیپێكی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی نه‌دۆڕاین به‌ڵام ئه‌مه تۆپی پێ یه و ده‌بێ قبوڵی بكه‌ین . كاتێكی كه‌ممان له‌به‌رده‌ست بوو بۆ خۆ ئاماده كردن هه‌روه‌ها خولی كوردستانیش نادیار بوو . بۆیه.
یانه‌كان ئاستیان چۆن بوو ؟
كارزان ئه‌حمه‌د : - ئه‌مساڵ خولی پله یه‌كی كوردستان زۆر له‌خولی پله نایاب خۆشتر و به‌هێزتر بوو چونكه دوای كشانه‌وه‌ی یانه‌ی بروسك له‌خولی نایاب هیچ مانایه‌ك بۆ به‌هێزی خوله‌كه نه‌مایه‌وه و خولی نایابی ئه‌مساڵ بوو به یاری دۆستانه و خولی پله یه‌ك جێگای گرته‌وه ، ده‌بوایه جگه له یانه‌ی بروسك دوو یانه‌ی تریش دابه‌زینایه بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان و له ریزی یانه پله یه‌كه‌كانیش سێ یانه سه‌ربكه‌وتنایه بۆ نایاب كه ئه‌مه خوله‌كانی زیاتر به‌هیز تر ده‌كرد .
تۆ له یانه‌ی برایه‌تی بووكه‌له‌خولی نایاب یاری ده‌كات بۆ چویه یانه‌ی كۆیی كه له‌پله‌یه‌ك یاری ده‌كات ئه‌مسـاڵیش سه‌رنه‌كه‌وت بۆ نایاب ؟ بۆ له‌م یانه‌یه رۆیشتی ؟!
كارزان ئه‌حمه‌د :سه‌باره‌ت به یانه‌ی برایه‌تی له هه‌موو دنیا ئه‌گه‌ر كارگێری یانه‌یه‌ك 2 یان 3 راهێنه‌ری گۆڕی وه ئه‌نجامه‌كانیش هه‌ر خراپ بوون ئه‌وا ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه وه بوار بۆ كه‌سی تر ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام له یانه‌ی برایه‌تی بووه به پیشه‌ی هه‌موو ساڵێكی ئه‌و یانه‌یه چه‌ند ڕاهێنه‌رێك بگۆڕن به بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژیك له ڕۆژان بڵێن خه‌تای ئێمه‌یه با ئێمه وازبێنین ئاخر هیچ مه‌عقول نیه ئه‌م هه‌موو راهینه‌ره خراپ بن ، منیش له‌به‌ر دركاندنی چه‌ند ووشه‌یه‌ك له به‌رنامه‌ی به‌رۆحێكی وه‌رزشی یانه‌ی برایه‌تی دووری خستمه‌وه چونكه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا من ووتم ( یانه‌ی برایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌ی كارگێری هه‌یه ئه‌وه‌نده كێشه‌ی دارایی نیه ) هیچ په‌شیمانیش نیم گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و راستیه‌م ووت كه هه‌ندێ خه‌ڵك نه‌یانده‌وێرا بیڵێن وه زۆر ئاسووده‌م له یانه‌ی كۆیه و تاكو ئێستا زۆر زۆر رێزیان لێگرتووم ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی یانه زۆر زۆر ریزی گرتووم .
له‌كۆتایی دا راگه‌یاندن له یارییه‌كان تاچه‌ند پاڵپشتی یانه‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ؟
كارزان ئه‌حمه‌د :راگه‌یاندن رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له بواری وه‌رزش به‌گشتی و تۆپی پێ به تایبه‌تی هیوادارم له هه‌موو یارییه‌كان ئاماده‌بن نه‌ك ته‌نها له یارییه چاره‌نوس سازه‌كان چونكه ڕاگه‌یاندنكار یارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی تر ده‌بینیت كه‌وا جیاوازه له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌یبینن وه هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم .
ئه‌وه‌ی جێ ئاماژه‌یه باسی بكه‌ین یاریزان كارزان ئه‌حمه‌د خه‌ڵی هه‌ڵبجه‌یه و دانیشتوی شاری هه‌ولێر ، خێزان داره و خاوه‌نی دوومنداڵه .
بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌یه و پله‌ی یه‌كه‌می كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به ده‌ست هیناوه .
ئاماده‌كردنی : سانی ناصیح YsM21