بابه‌ت: دیار رحمـان نهێنی ئاست نزمی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
دیار رحمـان نهێنی ئاست نزمی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی عێراق و كوردستـان ئاشكرا ده‌كـات !
ئا/سانی ناصیح
ئه‌مسـاڵ یانه‌ی هـه‌ولێر چ له‌خولی عێراق چ له خولی كوردستـان نه‌ی توانی ئاستێكی وا پێشكه‌ش بكـات كه دڵی جهمـاوهر دڵخۆش بكـات كه ناره‌زایه‌كی زۆری به‌دوای خۆی هێنـا دوای ئه‌وه‌ی له‌خولی عێراق و جـامی یه‌كێتی ئاسیـا نه‌ی توانی سه‌ركه‌وێ بۆ قۆنـاغی داهـاتوو ، كـاپتنی یـانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی كوردستـان دیار رهحمـان چه‌ند نهێنیه‌كی ئاست نزمی یـانه‌ی هه‌ولێر ئـاشكرا ده‌كـات بۆ مـاڵپه‌ری گۆڵچی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین .
كاپتین ئـایه هۆكـاری ئاست نزمی یـانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م وه‌رزه بۆچ ده‌گه‌رێنیه‌وه ؟ هۆكاری چ بوو یانه‌ی هـه‌ولێر ئاوای به‌سه‌رهات ؟
له‌خولی خولی كوردستان :
دیار رحمـان : هۆكـاری سه‌ره‌كی ئاست نزمی یانه‌ی هه‌ولێر چ له‌خولی كوردستان چ له‌خولی عێراق دهگهرێنمـهوه بۆ نه‌بوونی مووچه‌ی یاریزانـان كه كـاریگهری ده‌روونی هه‌بوو بۆ یاریزانهكـانمـان به‌راستی یاریزانهكـانمـان 7تا8مان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو و یاریزانمـان هه‌یه باری داریان زۆر خراپه ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ یاریزان ، به‌ڵام من ده‌ست خۆشیـان لێ ده‌كـه‌م توانیان خۆراگربن ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ن .
له‌سه‌ره‌تایی خولی كوردستان ئێمه خاڵی زۆرمـان له‌ده‌ست دا به‌ڵام دواتر توانیمان تیپه‌كه‌مان بگه‌رێنینه‌وه رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و چه‌ند یارییه‌كمان برده‌وه پێش قۆناغی دووه‌م ، له‌قۆناغی دووه‌میش یانه هێه پێشبركێ به‌ده‌ست هێنانی خولی كوردستان ده‌كـات و یانه‌ش هه‌یه پێش بركێی ئه‌وه ده‌كـات دووركه‌وێته‌وه له دابه‌زین ئێمه‌ش تموحی ئهوهمـان ده‌كـرد كه پێشبركێ بكه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی خولی كوردستان به‌ڵام ئه‌وه یارییه بردنه‌وه و دۆراندنی تێدایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ ئاماژه‌یه ئه‌مسـاڵ یانه‌ی هه‌ولێر خـاڵی به‌به‌رامبه‌ر بوون زۆری له‌ده‌ست دا كه‌له‌زۆربه‌ی یارییه‌كـان به‌رامبه‌ر ده‌بوون ، أن شـاءالله بۆ وهرزهشكه ئه‌زموون له‌م وه‌رزه وربگرن و به‌تیپێكی زۆرباش بێنه‌وه نێو گۆره‌پانی یاریگـاكـانی كوردستـان .
له‌خولی نایابی عێراق :
دیار رحمـان : ئێمه نـابێت هه‌موو هۆكـارهكـانی ئاست نزمی یانه‌ی هه‌ولێر بگهرێنیهوه بۆ گۆڵچی یان هێلی به‌رگری یان ناوه‌راست یان هێرش به‌ر ، هه‌روه‌ك گوتم هۆكاری سه‌ره‌كی مـادی بوو كه كاریگه‌ری ده‌روونی هه‌بوو له‌سه‌ر یاریزانه‌كـان ، یاریزانه عارهباكانیش داوه‌ی وه‌رگرتنی گرێبه‌ستان ده‌كـرد ، ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كه‌م ته‌رخه‌م بوونه له چاره‌سه‌ركردنی كێشهكـانی یاریزانـانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆیه چه‌ند یاریزانێكـمان یانهكـهیان جێ هێشت به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانی دارایه‌ی كه‌توشی یانه‌كـه‌مـان هـات.
یه‌كێكی دیكه لههۆكـارهكـان ئه‌وه بوو راهێنه‌ر هه‌رجاره‌و بهپێكاتهیهك یاری ده‌كـرد ، واته وه‌ك ئه‌وه وابوو گه‌مه‌ی بهپێكاتهی ههولێربكـات ! ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رجاره‌و بهپێكاتیهك یاری بكه‌ی ئاستمـان هه‌ر واده‌بێت .
یه‌كێكی دیكه لههۆكـارهكـانی ئاست نزمی یانه‌ی هه‌ولێر كه‌زۆربه‌ی یارییه‌كـان به‌به‌رامبه‌ر بوون و دۆراندن كۆتایی ده‌هـات دهگهرێنمـهوه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چونكه ههركـاتێك هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری هه‌بوایه ئه‌وه ئێمه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووردهكهویتنهوه له خولی عێراق ئه‌مه‌ش كـاریگهری زۆری هه‌بوو لهسهریانهكـهمـان چونكه یاریزانهكـانمـان بێزار ببون له‌م بار‌و دۆخه‌دا .
له‌كۆتایی دا ده‌ڵێم پێش هه‌موو شتێك بۆ وه‌رزی دابێ یانه‌ی هه‌ولێر به‌پیلانێكی بۆدارێژراو روولهخولی عێراق و كوردستـان بكات و كێشه‌ی یاریزانه‌كـان چاره‌سه‌ر بكـات له‌رووی وه‌رگرتنی گرێبه‌ست و مووچه چونكه به‌راستی باری مـادی بۆ یاریزان زۆر كـاریگهره ، أن شـاءالله بۆ وهرزهشكه ئه‌زموون له‌م وه‌رزه وربگرن و به‌تیپێكی زۆرباش بێنه‌وه نێو گۆره‌پانی یاریگـاكـانی كوردستـان و عێراق.