بابه‌ت: گۆڵپارێزێك 5 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێره 2جار به‌ژداری یاری كـردووه
گۆڵپارێزێك 5 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێره 2جار به‌ژداری یاری كـردووه!!
http://ysm21.net/viewtopic.php?pid=266494#p266494
گۆڵپارێزی لاوانی یـانه‌ی هه‌ولێر محمود مخلیس له سـاڵی 2010 په‌یوه‌ندی به رێزی یـانه‌ی هه‌ولێر كـردووه لهوكـاتهوه تـا كو ئێستا راهێنه‌ر ته‌نها دوو جـار به‌ژداری یاری پێ كـردووه ئه‌ویش له‌گێمی دووه‌می یاری یاری پێ كـردووه !!
گۆڵپارێز محمد محمود مخلیس به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ مـاڵپه‌ری گۆڵپارێزی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌گێرێته‌وه كه باسی ئه‌و هۆكارانه ده‌كـات كـا بۆ یاریان پێ نه‌كردووه .
محمود مخلیس ده‌ڵێت من نزیكه‌ی 5 سـاڵه واته له سـاڵی 2010 وه له رێزی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر گۆڵپارێزم به‌ڵام هیچ ده‌رفه‌تێكیان پێ نه‌دام تـا خۆم بسه‌لمێنم گۆڵچیه‌كی چۆنم ، من به‌گشتی ته‌هـا دوو یاری یارم كردووه ئه‌ویش له گێمی دووم یاریان بهمن كـردووه ، توانیم ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌م به‌ڵام دواتر من هیچی تر یارم نه‌كرد .
باشه هۆكـاری چیه تۆ یاریت نه‌كردووه به‌درێژایی ئه‌م سـاڵانه ئایه ئاستت باش نیه ؟
هۆكـارهكهی ده‌گه‌رێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێك یاریمـان له‌دهۆك هه‌بوو راهێنه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر ك.هيلال به‌منی گوت تۆ دهۆكت بینیوه ؟!!! من گۆڵپارێزهشكه ده‌به‌م بۆ یاری كـردن ، له‌و كـاتهوه من له‌لای راهێنه‌ر بێ هیوا بوومه له یاری كـردن ، ده‌رباره‌ی ئاستیشم من ئاستم زۆر باشه چونكه پار سـاڵ له لایـان یـانه‌ی هه‌ڵۆ بانگیشت كـرام بۆ ئه‌وه‌ی ببمه گۆلپارێزی سه‌ره‌كی ئه‌و یانه‌یه به‌ڵام یـانه‌ی هه‌ولێر رێگه‌ی نه دا من هه‌ولێر به‌جێ بهێلم ، زۆربه‌ی یانه‌كـانی لاوانی كوردستان ده‌ڵێنه من تۆ غه‌درێكی زۆرت لێ ده‌كرێت بۆ یانه‌ی هه‌ولێر جێ نـاهێلی ، مانه‌وه‌ی منیش تا ئێستا له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌گه‌رێنمه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و یانه‌یه یانه‌ی دایك .
محمود گۆڵپارێز ده‌ڵێت من لهخـانهوادهیهكی هه‌ژارم دایك و باوكم نه‌مـاوه بۆیه به‌م شێویه مـامهڵهم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان مـابوایه ئه‌وه كـاری گه‌ری ده‌بوو له سه‌ر ئاستم ، هه‌رله‌درێژه‌ی قسه‌كـانی دا گووتی من بۆبژێوی ژیانمـان یاری تۆپی پێ ده‌كه‌م تـا به‌و مهحـاشهی وه‌ری ده‌گرم ژیان پێ به‌رێ بكه‌ین به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارایی كه ئێستا یانه‌ی هه‌ولێری گرتۆته‌وه محاشیش وهرنـاگرین .
گۆلپارێز محمود ئێستاش له‌گه‌ڵ لاوانی یـانه‌ی هه‌ولێره و خوێنكـاری په‌یمانگـای وه‌رزشیه .
سانی نـاصیح