1

بابه‌ت: پۆستەرە شیعر

کـە خـەم دەروونـمی دادابـێ
غـەدرە دەرسـم بدا دابـێ
کـەیـار لەیـلی مەجنـوونی بـوو
بـا بـا بـاسمی پـێدا دابـێ
....
کـە تـانە پـووشی بەر بابـێ
تـڕە تـەشەری کـەربابـێ
کـەیار مەیلـی هاتـنی بوو
بۆ قەتڵیشم بێ هەر بابـێ
.....
پـەروانە وەکــ ئـەوسا وابـێ
کـەشەم گەورەو ئەو ساوابـێ
ژووانی ئـەو دووە کـەی وایـە
کەمن سووتام ئەوسا وابـێ؟
....
کـە بەزمی یار هەر نـانـا بـێ
دڵخۆشی تیای نەبوەو نابـێ
تف لەژینێ کـە یەکـویستن
لـەپـارەو موڵـک و نـانـا بـێ
                                         -نوێکار-
                                          ١٣/٥/٢٠١٥