1

بابه‌ت: < تەنیا ئەوانە نەمر دەبن كە. . .>

تەنیا ئەوانە نەمر دەبن كە ئینسانیان خۆش ویستووە. لای كۆنفۆشیۆس: (خۆشەویستی ئەوەیە، كە لەماڵی خۆماندا، لەگەڵ میواندا چۆن ڕەوتار دەكەین، لە دەرەوەیش بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەم و ئەودا هەڵسوكەوت بكەین. خۆشەویستی ئەوەیە، پێمان خۆشە ئەو خەڵكە لەگەڵماندا چۆن بن، ئێمەیش لەگەڵ ئەو خەڵكەدا وابین. ئەوی ئینسانی خۆش بوێت، كەسێكە ئازا، بەڵام مەرج نییە، هەموو ئازایەك، ئینسانی خۆش بوێت. مەعدەنی كەسێك پاك بێت، هەرگیز لە پێناوی ئامانجی تایبەتیی خۆیدا، دەستبەرداری خۆشویستنی ئینسان نابێت.)
ئەگەر خۆری خۆشەویستی لە نێوان خەڵكدا ئاوا ببێت، شەوەزەنگی ڕق جێی دەگرێتەوە، خۆشەویستی پاك، هیچ مەبەستێكی لە دواوە نییە، ئەوی ژیانی بۆ خۆشویستنی ئینسان تەرخان دەكات، نە بەو مەبەستە دەیكات، شانازییەكی گەورە بۆ خۆی تۆمار بكات، نە مەبەستی پەیدا كردنی ناوبانگە. خۆشەویستی دژی ئەوەیە، قسەی ئەم، بۆ ئەو ببەین، ئاخر (ئەگەر هەر یەكێك لە ئێمە بزانێت، كەسە نزیكەكانی چی لەباریەوە دەڵێن، ڕەنگە ئەوسا لە وڵاتێكدا بۆ دوو دۆستی بە وەفا بگەڕێین، بۆمان پەیدا نەكرێن.) حمە سەعید حەسەن.

2013
_________________________________________
27\05\2015، هەولێر.
بڵاوکراوەتەوە لە: https://www.facebook.com/sarhangmuhsin2 … 44263363:0