1

بابه‌ت: راپۆرت : یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی زێره‌ڤانی له‌ئامه‌داباشی دان

راپۆرت : یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی زێره‌ڤانی  له‌وپه‌ری ئامـاده‌ باشی دامةشق ده‌كه‌ن  .
سه‌رۆك یانه‌ ده‌ڵێت هه‌موو شتێك بۆ ئافره‌تـانی زێره‌ڤانی ده‌كه‌ین تـا ببێته‌ پـاڵه‌وان .

سـانی نـاصیح- دهۆك  :
یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌ـانی زێره‌ڤانی  پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولى فووتسالى نايابى كوردستان چه‌ند رۆژێكه‌ ئـامـاده‌كـار و مه‌شق ده‌كه‌ن بۆ وه‌رزی نوێی خولی  عێراق و خولى فووتسالى نايابى كوردستان كه‌ وابر یارییه‌ یارییه‌كـانی له‌خولی عێراق   رۆژی 25 / 6 به‌رێوه‌ بچێت ، ده‌رباری ئامـه‌ده‌كـاری یانه‌كه‌ سه‌رۆك و یـاریزانـانی یـانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تـانی زێره‌ڤـانی به‌م شێویه‌ بۆ ( ysm21.net) دوان .

سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی زێره‌ڤانی عبد الخالق حسن :
من وه‌ك سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی زێره‌ڤانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پـاڵپشتی یاریزانـانی ئـافره‌تـانی زێره‌ڤانی  ده‌كه‌م یاریزانه‌كـان له‌و په‌ری باشی دان بۆ خولی عێراق هه‌رچه‌نده‌ دوو رۆژه‌ مه‌شق و راهێنان ده‌ستی پێ كـردووه‌ به‌ڵام به‌ شێویه‌كی  چروپر مه‌شقه‌كـان له‌سه‌ر یاریگـای 11 یـاریزانی ئه‌نجـام ده‌ده‌ن ، له‌درێژه‌ی قسه‌كـانی دا عبد الخالق حسن  گوتی ئێمه‌ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین تـا ئه‌مسـاڵ ئه‌نجـامێكی بـاش له‌سه‌ر ئـاستی عێراق به‌ده‌ست بهێنین و چـاومـان له‌ نـازنـاوه‌كه‌یه‌ ، له‌رووی مـادیه‌ وه‌ زۆر باشین هه‌موو پێداویستیه‌ وه‌رزشیه‌كـانمـان بۆ یاریزانانی ئافره‌تـان ئـامـاده‌ كـردووه‌ تا به‌رده‌وام بن له‌مه‌ش كردن ، له‌كۆتایی قسه‌كـانی دا گوتی ئێمه‌ ده‌مـانه‌وێ نـازنـاوه‌كه‌ بگه‌رێنینه‌وه‌ دهۆك .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/2fbd314db5.jpg
یاریزان سيبل شكر:
ئێمه‌ زۆر باش خۆمـان ئـامـاده‌ كـردووه‌ بۆ خولی عێراق ، ئێمه‌ رۆژانه‌ مه‌شق له‌ یاریگـای 11یـاریزانی ئه‌نجـام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای یاری 11 یاریزانی لێ رابێین چونكه‌ ئێمه‌ ته‌نھا له‌ خولی فووتسال یاریمـان كـردووه‌  ، له‌رووی مـادیه‌وه‌ زۆر باشین هه‌موو پێداویسته‌ وه‌رزشیه‌كـانمـان بۆ ئـامـاده‌ كـراوه‌ ، ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رۆك یانه‌ ده‌كه‌م كه‌ زۆر پاڵپشتی ئێمه‌ ده‌كـات هیچ جیاوازی له‌نێوان كوران و كچان نـاكـات ، منیش وه‌ك یاریزان حه‌زده‌كه‌م نازنـاوی خولی عێراق به‌ده‌ست بهێنم له‌گه‌ڵ یـانه‌كـه‌م .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c41cc1b89b.jpg

یاریزان لاڤين محمد :
ئێمه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستمـان به‌مه‌شق و راهێنـان كـردووه‌ وه‌ك خۆ ئـامـاده‌ كـردنی خولی عێراق ، تائێستـا ئێمه‌ هیچ كیشه‌ و گرفتێكمـان نیه‌ چ له‌ رووی مـادیه‌وه‌ چ له‌ رووی پێداویستیه‌ وه‌رزشیه‌كـان ، هیوادارم بتوانین نـازنـاوی خولی عێراق به‌ده‌ست بهێنین .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/4e504e1caa.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/51ed188312.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3103cd4715.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .