1

بابه‌ت: سه‌رۆكی یـانه‌ی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید چی گوت ؟!

سه‌رۆكی یـانه‌ی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید ئامـاده‌م ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌م بم ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت !

ئا/ سـانی ناصیج
سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید باسی له‌ گیرو گرفته‌كـان و قه‌یرانی دارای یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كـرد
سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید ئه‌مـرۆ به‌یـانی له‌ ( K_TV ) باسی له‌ گیرو گرفته‌كـان و قه‌یرانی دارای یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كـرد ، به‌شێك له‌وته‌كـانی به‌م شێوه‌یه‌ بوو  ئێمه‌ وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق  به‌ژداری ده‌كه‌ین به‌ژداری نه‌كـردنی ئێمه‌ كـاره‌ساته‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ژداری بكه‌ین ئه‌وه‌ بۆ مـانه‌وه‌ به‌ژداری ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ ئه‌نجـام و به‌ده‌ست هێنـانی نـازنـاو ، هه‌رله‌درێژه‌ی وه‌ته‌كـانی دا گوتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگـای هه‌ولێر نه‌وزاد هادی كۆبووینه‌وه‌ و به‌ڵێنی  پێ داین كه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ له‌سه‌رووی خۆی بكـات بۆ هاوكـاری كـردنی یـانه‌ی هه‌ولێر ، ده‌رباره‌ی قه‌یرانی یـانه‌ی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید گوتی ئێمه‌ ئه‌و پاره‌ی كه‌قه‌رزارین زۆربه‌ی قه‌رزه‌كـانمـان له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیـا  بووه‌ قه‌رزی نێوه‌خۆیی مـان كـه‌م بووه‌ ، ده‌رباره‌ی پاره‌ی تابلۆمۆڵ گوتی  ئه‌وه‌ ته‌نها به‌شی موچه‌ی یاریزانـان ده‌كـات .

ده‌رباره‌ی برینی مووچه‌ی یانه‌كـانی كوردستان له‌لایان وه‌زی دارایی كوردستان ، د.عبدالله‌ مجید گووتی ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر راست بێت كـاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بۆ وه‌رزشی كوردستان نـاكرێت چالاكیه‌كـانی وه‌رزشی كوردستان رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر به‌بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌میش بێت ده‌بێت وه‌رزش له‌كوردستان به‌رده‌وام بێت .

له‌یه‌كێك له‌پرسیـاره‌كـاندا ئایه‌ ئـامـاده‌ی ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ت هه‌ڵبگری له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر ؟
د.عبدالله‌ مجید به‌ڵێ ئامـاده‌م ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌م بم ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت بتوانێت یانه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌ ببات .
له‌پرسیـارێكی دیكه‌ دا ئایه‌ یـانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌ری هه‌یه‌ ؟ ئه‌گه‌ر نیه‌تی بۆ راهێنه‌رێكی خولی كوردستانی ناكه‌ن به‌راهێنه‌ری تیپی یـانه‌ی هه‌ولێر؟
د.عبدالله‌ مجید گوتی نه‌خێر تائێستا یـانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌ری ده‌ست نیشـان نه‌كـردووه‌ بۆ وه‌رزی نوێ ، ده‌رباره‌ی راهێنه‌ری خولی كوردستانی گوتی راهێنه‌ری باشمـان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌زموونی خولی عێراقیـان نیه‌ .

د.عبدالله‌ مجید ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌كـانی رۆژنـامه‌نوسـانی وه‌رزشی وه‌ڵامی خۆی هه‌بوو گووتی ئه‌وان ڕه‌خنه‌ له‌ئێمه‌ ده‌گـرن وه‌رن ڕه‌خنه‌كـانتان بهێنن و چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ بێت .
له‌كۆتایی وه‌تـاكـانی دا گوتی داوه‌ له‌هـه‌وولایك ده‌كه‌ین كه‌وا هاوكـاری یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن چونكه‌ یانه‌ی هه‌ولێر یانه‌ی هه‌مووانه‌ نه‌ك یانه‌ی حزبێك بێت ، داوه‌ش له‌ هـانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین پاڵپشتی یـانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن له‌هه‌موو باروو دۆخێك .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/0d2681d029.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .