1

بابه‌ت: وتەی مەولانا

ئەم تەنیاییە لە هەزار ڕۆح چاکترە
ئەم ئازادییە، لە موڵکی دنیا چاکترە
یەک سات خەڵوەت لەگەڵ هەق
لە ڕۆح و دنیا،لەمەو لە وەش،چاکترە،

ئەی دڵ
بۆ چەند شەوێک،
تا سەحەر، مەخەوە
لە فیراقی (ڕۆژدا)دا
وەک (مانگ) مەخەوە.

گوێ بگرە ئەگەر توانای بیستنت هەیە
پێوەندی بە دڵبەر
یانی:پچڕان لە نەفست.

ئەو بێ شوێنە،
وەلێ لە هەموو شوێنێک
لەگەڵتە.

کاتێ گەشت بۆ لای تۆ دەکەم
لە نەفسی خۆم گەشت دەکەم
بەڵام کە دەگەڕێمەوە
هەرگیز خۆم ندۆزمەوە خۆم !

ئەی دڵبەر
ئێمە بەندی داوی خۆشەویستیی تۆین
لە هەرکات و شوێنێک قاچەکانت دادەنێیت
ڕۆحی ئێمە بۆ تۆ خاکە
دەی چۆن دەشێت لە مەزەبی عیشقدا
جیهان بە تۆوە ببینین و،
خۆت نەبینین؟!

وەهابە کە دەردەکەویت
دەرکەوە کە وەهایت.

هاودڵی
لە
هاوزمانیی باشترە.

یار لە من زێدەتر لە خۆمەوە نزیکە.
لەوە سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە:
کە من لەو دوورم.

بە تۆوە دڵخۆشم
بەبێ هیچ هۆکارێک!

من هەر هی تۆم
مەمدەرەوە خۆم !
ئامانج لە نوێژکردن ئەوەیە:
خەمی دابڕانتم بۆ باس بکەم
دەردە دڵی خۆمت بۆ بکەم
وەگەرنا
ئەوە چ نوێژێکە کە ڕووم لە تۆ بێت و
دڵم لە بازاڕ بێت؟!
http://smn21.com/up/uploads/png/798f61ffa0.png
ئاو ئەگەر لە نێو کەشتی بێت
یانی: لە نێوچوونی.
بەڵام کاتێ لە ژێرییەتی
یانی:ڕزگاربوونی.
ت/ئاو:دونیایە.کەشتی:دڵی مرۆڤ.

ئیلاهی
چی بڵێم ،داوای چی بکەم
کە هەموو شتێکم هەیە و هیچم نیە ....
http://smn21.com/up/uploads/jpg/a789da974c.jpg