1

بابه‌ت: ڕه‌خنه‌ی یاریزانێك له‌ كاتی كێبڕكێ پاسكیل سواری پاڵه‌وانیه‌تی عێراق

ڕه‌خنه‌ی یاریزانێك له‌ كاتی كێبڕكێ  پاسكیل سواری پاڵه‌وانیه‌تی عێراق

كێبركێ پاسكیل سواری پاڵه‌وانیه‌تی عێراق كه‌ له‌ پارێزگـای هه‌ولێر لەسەر رێگای داراشەكران به‌رێوه‌ چوو  یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر ڕه‌خنه‌ی له‌رێگایی كێبڕكێ یه‌كه‌ هه‌بوو .

یاریزانی پاسكیل سواری یـانه‌ی هه‌ولێر ئوسامه‌ محمد ده‌رباره‌ی كێبڕكێ پاسكیل سواری پاڵەوانێتی عێراق كه‌ له‌ پارێزگـای هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو بۆ ( YSM21 ) گوتی ، ئه‌و رێگایی كه‌ پاڵەوانێتی  تێدا ئه‌نجـام درا زۆر ناخۆش بوو ، پله‌ی گه‌رمـاش زۆر گه‌رم بوو ، رۆژی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌رێگاكه‌ پێكدادان رووی دا چه‌ندین یاریزان توشی پێكان بوون ، له‌كـاتی گه‌رانه‌وه‌ من به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمـاوه‌ له‌هۆش خۆم چووم چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی كێبڕكێ  ئه‌نجـام ده‌درا پله‌ی گه‌رمـا زۆر به‌رز بوو ، من له‌م پاڵەوانێتی یه‌ دا پله‌ی هه‌شته‌مم به‌ده‌ست هێنا من تموحی پله‌ی یه‌كه‌مم ده‌كـرد به‌ڵام به‌هۆی ناخۆشی رێگا كه‌و پله‌ی گه‌رمـا و ئه‌و پێك دادانه‌ی له‌نێوان یاریزانه‌كـان رووی دا نه‌م توانی ئه‌م پله‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنم ، له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ش پاسكیله‌كه‌م تێك چوو وه‌ له‌هۆش خۆم چووم ، هیوادارم ئه‌مجـاره‌ ، كه‌هه‌رپاڵه‌وانیه‌تیه‌كی پاسكیل سواری ده‌كرێته‌وه‌ رێگایه‌كی باش و كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجـاو بێت

ئەوەی جێ ئاماژەیە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی عێراق لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت ڕۆژی 10 / 9 / 2015 بەبەژدارێ چوار یانە کەتێدا یانەکانی هەولێر و نەورۆز لە کوردستان گەیشتونەتە چوار گۆشەی زێرین.

فۆتۆ و ئامـاده‌كـردنی : سـانی ناصیح تــــYSM21

http://smn21.com/up/uploads/jpg/24186ad6a3.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/02b72c684f.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ڕه‌خنه‌ی یاریزانێك له‌ كاتی كێبڕكێ پاسكیل سواری پاڵه‌وانیه‌تی عێراق

ده‌سته‌كانت خۆش برا