بابه‌ت: به‌وێنه، دابه‌ش كردنی خه‌ڵات له‌لایان یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان .
سانی نـاصیح-هه‌ولێر
ئه‌مـرۆ لهمهراسیمێك دا یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستـان خه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان و دەستلەكاركێشاوەكانی یەكێتیەكە، كە بریتین لە بەرێزان ( سەركار عەلی خان، حەمید خالید، عومەر خەتاب، كاروان حەمە فەرج، سەعدی غەریب، سوبحی كامل) خەڵات كران .
نیوه‌رۆی ئه‌مـرۆ شه‌ممه له هۆلی رێستورانتی توده‌ی له‌شـاری هه‌ولێری پایته‌خت به‌ئاماده‌بوونی سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك سه‌فین كانه‌بی و جێگر و ئه‌ندامان له‌یه‌كێتیه‌كه لهمهراسیمێكدا رێزیان له‌هه‌لبژارده‌ی لاوانی كوردستان و دەستلەكاركێشاوەكانی یەكێتیەكە، كە بریتین لە بەرێزان ( سەركار عەلی خان، حەمید خالید، عومەر خەتاب، كاروان حەمە فەرج، سەعدی غەریب، سوبحی كامل) رێزیان لێ گیرا به‌دابه‌ش كـردنی خه‌ڵات .
له‌سه‌ره‌تا دا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان وته‌یه‌كی پێش كه‌ش كـرد و گوتی ، ئێمه زۆر دڵخۆشین كه لاوهكـانی ئێمه توانیان جـامی نۆرواى کەپ بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌رێنه‌وه ، سه‌فین كانه‌بی ئه‌وه‌شی دووپات كـردووه له‌سه‌ره‌تا دا به‌ئێمه‌یان گوت چۆن ده‌بێت بهوبێ بوجه‌یه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن ئێمه كۆڵمان نه‌دا و توانیامان به‌سه‌ركه‌وتوانه به‌ژداری پاڵه‌وانیه‌تی نه‌رویج ( جامى نۆرواى کەپ ) بكه‌ین و جامه‌كه‌ش بگهرێنیهوه هه‌رێمی كوردستـان ، ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی وه‌رزشی ئێستایی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین كانه‌بی گووتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وه‌رزش رابوه‌ستێت .
دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی خه‌ڵات دابه‌ش كـردن له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر و نوێه‌ری یانه‌كـانی خولی نایابی كوردستان و پله‌یه‌ك كۆ بۆوه چه‌ند بریارێكی گرینگی ده‌ركرد یه‌كێك له‌و بریارانه ئه‌وه بوو
كاتی به‌رێوه چوونی یارییه‌كـانی خولی كوردستان نایابی و پله‌یه‌ك و خولی فوتسالی كچان دیاری كرا بۆ وه‌رزی نوێ ( 2015 / 2016 )
خولی نایابی كوردستان رۆژی (20/11/2015) دەبێت
پلە یەكی كوردستان لە رۆژی (20/12/2015) دەبێت.
فۆتسالی نایابی كچانی كوردستان لە رۆژی (2/10/2015) دەبێت
چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌راسیمی خه‌ڵاتی رێز لێنان .