بابه‌ت: به‌وێنه ببینه ، بۆ سێیه‌م سـاڵ كۆیی بوه پاڵه‌وان .
ناوه‌ندی وه‌رزشی شاری كۆیی توانی بۆسێیه‌م سـاڵ ببێته پـاڵه‌وانی یاری تۆپی تێنسی سه‌رمێز .
YSM21,به‌دروشمی ( هه‌مـوان پێشمه‌رگه‌ین ) ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ له هۆڵی ئه‌كـاد له عه‌نكـاوه كۆتایی به خولی تێنسی سه‌رمێزی نـاوه‌نده وه‌رزشیه‌كـانی پارێزگـای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هات كه 16 نـاوه‌ندی وه‌رزشی له شـاری هه‌ولێر به‌ژداریان تێدا كرد بوو، سه‌ره‌تـا به‌سه‌ر دوو گروپ دابه‌ش كرا بوون ، گروپی یه‌كه‌م به‌م شێوه بوو ( سۆران ، ته‌ق ته‌ق ،مێرگه‌سۆر ، سیده‌كـان ، ڕه‌وه‌ندز ، كۆیه ) له‌م گروپه یـانه‌ی كۆیی به‌پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركوت بۆ یاری كۆتایی ، گروپی دووه‌م پێك هـات بوون له ( هه‌ولێر ،مخمور ، شه‌قلاوه ، داره‌توو ، خانه‌قێ ، قوشته‌په ، عه‌نكـاوه ، خه‌بات ، بحركه ، دیبه‌گه ) له‌م گروپه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی ، له یاری كۆتایش دا هه‌ردوو ناوه‌ندی وه‌رزشی كۆیه و هه‌ولێر روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه له ئه‌نجـام دا ناوه‌ندی كۆیه تۆانی به ئه‌نجـامی 3 به 2 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا ، بۆ سێیه‌م سـاڵ له سه‌ریه‌ك توانی ببێته پـاڵه‌وان .
ده‌رباره‌ی بتوڵه‌كه راهێنه‌ری ناوه‌ندی كۆیه ئارام كه‌ریم بۆ (YSM )گوتی : به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بتوڵه‌كه له ئـاستێكی به‌رزدا بوو یاریزانه‌كـان مـاندوو بونیـان پێوه دیار بوو ، ده‌رباره‌ی ئاستی یاریزانه‌كـان ئاسیـان زۆر باش بوو به‌تـایبه‌تی نـاوه‌ندی وه‌رزشی كۆیه و هه‌ولێر .
ئه‌وه‌ی مـاوه‌ته‌وه بیلێین ناوه‌ندی وه‌رزشی بۆ سێیه‌م سـاڵ توانیـان ببنه پـاڵه‌وانی تۆپی تێنسی سه‌رمێزی ناوه‌نده وه‌رزشیه‌كـانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری .
ئامـاده‌كردن و فۆتۆ : سـانی نـاصیح YSM