1

بابه‌ت: ئیلاف سه‌ردار ، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌فه‌رمی وازهێنـان

ئیلاف سه‌ردار ، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌فه‌رمی وازهێنـانی خۆی راگه‌یـاند .
ئیلاف سه‌ردا‌ر یاریزانی پایسكیلسواری پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یـانه‌ی پێشه‌كه‌وتن ، دوای 5 سـاڵ به‌فه‌رمی واز هێنـانی خۆی له‌ یاری پاسكیلسواری ڕاگه‌یـاند ، وازهێنـانه‌كه‌شی بۆ چه‌ند هۆكـارێك گه‌رانده‌وه‌ .

ئیلاف سه‌ردار خـاوه‌ن چه‌ندین ده‌سكه‌وته‌ له‌ سه‌ر ئـاستی وڵاتـانی عره‌بی و عێراق و كوردستـان ، سه‌ره‌تـایی ده‌سپێكردنی یاری پایسكیلسواری له‌گه‌ڵ یـانه‌ی برایه‌تی ده‌ستی پێكرد و دوواتر په‌یوه‌ندی به‌یـانه‌ی ئافه‌ره‌تـانی هه‌ولێركرد دوو سـاڵ مـانه‌وه‌ له‌ رێزی ئه‌و یانه‌یه‌ پاشـان په‌یوه‌ندی به‌ یـانه‌ی پێشه‌كه‌وتن كرد ، له‌سـاڵی 2014 بۆیه‌كه‌م جـار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ژداری پاڵه‌وانیه‌تی پاسكیلسواری وڵاتانی عره‌بی كرد كه‌ له‌ وڵاتی جزائیر به‌رێوه‌ چوو توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت . دواین به‌ژداری كردنی له‌ 2016 بوو له‌ پاڵه‌وانه‌تی عێراق .

ئیلاف سه‌ردار ، وازهێنـانه‌كه‌شی بۆ چه‌ند هۆكـارێك گه‌رانده‌وه‌ ، یه‌كێك له‌و هۆكـارنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرینگی به‌یاریزان نـادرێت ، ئیلاف سه‌رده‌ر ده‌لێت دوای 5 سـاڵ له‌ یاری پاسكیل سواری هیچیان بۆ نه‌كردین ، زۆر جـار له‌سه‌ر حیسابی خۆمـان به‌ژداری پاڵه‌وانه‌تیه‌كـانمـان ده‌كـرد ، ژیـانی تایبه‌تی خۆم یه‌كێكی تر بوو له‌ هۆكـاره‌كـان بریاری وازهێنـان بده‌م .

له‌كۆتـایی دا ئیلاف سه‌ردار گوتی زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و یاریزان راهێنـه‌رانه‌ ده‌كه‌م كه‌ پاڵپشتی منیـان كردووه‌ ، زۆر جـار بریاری واز هێنـانم داوه‌ به‌ڵام ئه‌وان رێگریـان كردووه‌ ، به‌ڵام له‌ دواجـار بریـاری كۆتـایم دا و وازم هێنـا .
ئا / سـانی نـاصح
بـ18 / 10 / 2016
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4634d465f8.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .