بابه‌ت: لیونل میسی ئه‌و یاریانه ئاشكرا كرد كهگرینگن لای ئه‌و .
لیونل میسی ئه‌و یاریانه ئاشكرا ده‌كات كه گرینگ‌ترین یارییه‌كـانی ژیانی وه‌رزشی ئه‌ون .
لیونل میسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له چـاوپێكهوتنێكی گۆڤاری 'Four Four Two'، به‌ریتانی ئه‌و یاریانه ئاشكرا كرد كه گرینگ‌ترین یارییه‌كـانی ژیانی وه‌رزشی ئه‌ون كه پێك هـاتووه له 14 یـاری له گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئه‌رژه‌نتین .
یه‌كێك له‌و یارییه گریانگـانهی كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌رامبه‌ر بۆسنـا بوو له جـامی جیهـانی كه ئه‌رژه‌نتین به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا ، یارییه‌كی تری میسی كه‌لای گرینگه یه‌كه‌م یاری فه‌رمی خۆی بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆڵ كه به‌رشلۆنه براوه بوو به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام .
( به‌رشلۆنه 7 : 1 لیڤركوزن ) ئه‌م یارییه‌م لازۆر گرینگه كه توانیم 5 گۆڵ تۆمـاربكهن .
( به‌رشلۆنه 5 : 1 ئیشبیلیه ) له‌م یارییه ش دا توانیم ببمه گۆڵكـاری مێژووی لالیگـا ، یه‌كێكه له‌و یاریانه‌ی كه هه‌رگیز له یادی نـاكهم .
( به‌رشلۆنه 3 : 0 بایرن میونخ ) ئه‌مه‌ش یێكێك بوو له‌و یاریانه‌ی كهگرینگی تایبه‌تی ههیهلام .
( نێجیریا 0 : 1 ئه‌رژه‌نتین ) ئه‌مه یاری ئۆڵۆمپاید بوو یه‌كێك بوو له خۆشترین یارییه‌كـانی من له ژیانی وه‌رزشم دا.
( به‌رشلۆنه 2 : 0 لباستی ) له‌م یارییه یه‌كه‌م گۆڵم له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه تۆمـاركرد ، یه‌كێك بوو له خۆشترین یارییه‌كـانی ژیانی وه‌رزشیم.
( به‌رشلۆنه 5 : 2 خیتافی ) ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له‌و یارییه به‌هێزانه كه توانیم ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌م .
( ئه‌رژه‌نتین 6 : 0 صڕبیـا ) یه‌كه‌مین یاری من بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین .
( به‌رشلۆنه 3 : 3 ریال مه‌درید ) یه‌كێك له‌و یاریانه‌ی كه‌هه‌رگیز لهیـادی ناكه‌م ، توانم یه‌كه‌م هـاتریك تۆمـاربكهم .
( به‌رشلۆنه 3 : 1 یوڤانتوس ) ئه‌مه‌ش یاری كۆتایی خولی یانه پاڵهوانهكـان بوو ، كه بونه پاڵه‌وان .
( ریال مه‌درید 6 : 2 به‌رشلۆنه ) ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و یاریـانهی كه له یادی ناكه‌م ، دوچاری شكستێكی گهورههاتین .
( به‌رشلۆنه 2 : 0 مان یونایتد ) ئه‌مه یاری كۆتایی خولی یانه پاڵهوانهكـان بوو ، كهتوانیمـان ببینه پـاڵه‌وان .
( ریال مه‌درید 2 : 3 به‌رشلۆنه ) یه‌كێك له‌خۆشترین یارییه‌كـانی ژیانی وه‌رزشیم بووم ، كاتێك له دواین خولهك تیپه‌كه‌م به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببه‌م له یاریگـای سانتیاگۆبیرنـابیۆ .
ئا/سـانی نـاصیح