1

بابه‌ت: 📕 دژ بەدڵ

[ دژ بە دڵ ]

دژی ڕێڕەوی
ڕووباری دڵی خۆم
مەلە دەكەم،
بۆ ئەو ڕێیانەی
لەتۆم دوور دەكەنەوە
پەلە دەكەم،

نیازێ لەسەرم بدا
بۆ لای تۆ بگەڕێمەوە،
نەك پێم وایە
بەڵكو سەد دەر سەدە
ھەڵە دەكەم.

سەرھەنگ موحسین